Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم سالۆنیکی 2:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 ڕێگامان لێ ده‌گرن له‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان بدوێین تاكو ڕزگاربن، به‌مه‌ش گوناهه‌كانیان هه‌رده‌م ته‌واو ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ پایاندا تووڕه‌یی هاته‌ سه‌ریان.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 ڕێگامان لێ دەگرن لەوەی بۆ نەتەوەکان بدوێین تاکو ڕزگاربن، بەمەش کاسەی گوناهەکانیان سەرڕێژ دەکەن. بەڵام لە کۆتاییدا تووڕەیی خودا هاتووەتە سەریان.

Gade chapit la Kopi




یەکەم سالۆنیکی 2:16
52 Referans Kwoze  

كاتێ جووی تسلۆنیقێ زانییان پۆڵۆس له‌ بیڕووئا‌ش وشه‌ی خودای ڕاگه‌یاندووه‌، هاتن له‌وێش كۆمه‌ڵانه‌كه‌ جۆش بده‌ن.


هه‌ندێک جوو له‌ ئینتیاكیا و ئیقانونه‌وه‌ هاتن، قه‌ناعه‌تیان به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ هێنا، ئه‌وانیش پۆڵۆسیان به‌ردباران كرد و ڕایانكێشایه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، وایانزانی مردووه‌.


ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنێ و عه‌ماد ده‌كرێ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه‌ باوه‌ڕ ناهێنێ، تاوانبار ده‌كرێت.


جا ئێوه‌ پێوانه‌ی باوباپیرانتان پڕ بكه‌ن.


هه‌روه‌ها هه‌موو به‌دكارییه‌ک بۆ چه‌واشه‌كردنی له‌ناوچووانه‌، چونكه‌ خۆشویستنی ڕه‌وایان په‌سه‌ند نه‌كرد، ئه‌وه‌ی ڕزگاریان ده‌كات.


به‌ڵام برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خروسه‌بڕان ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه‌؟ كه‌واته‌ كۆسپی خاچ لادراوه‌.


جا كاتێ نه‌ته‌وه‌كان و جوو و سه‌رۆكه‌كانیان هێرشیان كرده‌ سه‌ر په‌یامبه‌ران تاكو به‌ردبارانیان بكه‌ن،


به‌ڵام جووه‌كان خانمه‌ ڕێزداره‌ له‌خواترسه‌كان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆش دا، چه‌وساندنه‌وه‌یان دژ به‌ پۆڵۆس و به‌رنڤا به‌رپاكرد و له‌ سنووره‌كانی خۆیان ده‌ریان كردن.


ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت و بۆ ڕه‌وا ناسین بێن.


كاتێ جوو كۆمه‌ڵه‌‌كه‌یان بینی، ئیره‌یی دایگرتن و به‌ربه‌ره‌كانێی قسه‌كانی پۆڵۆسیان ده‌كرد و كفریان ده‌كرد.


ئه‌وسا ده‌چێت و حه‌وت ڕووحی له‌ خۆی به‌دتر له‌‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت و ده‌چن و له‌وێدا نیشته‌جێ ده‌بن. ئینجا پایانی ئه‌و مرۆڤه‌ له‌ جاران خراپتر ده‌بێت! بۆ ئه‌م نه‌وه‌ به‌دكاره‌ش، ئاوا ده‌بێت”.


ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له‌ عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام كایه‌كه‌ به‌ ئاگرێكی نه‌كوژاوه‌ ده‌سووتێنێ”.


ئه‌وه‌ی سته‌مكاره‌ با هه‌ر سته‌مكاری بكات. ئه‌وه‌ی گڵاوه‌ با هه‌ر گڵاو بێت، ئه‌وه‌ی خوداناسه‌ با هه‌ر كاری خوداناسی بكات، ئه‌وه‌ی پارساشه‌ با هه‌ر پارسا بێت”.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڕک و داڵی به‌رهه‌م هێنا، ئه‌وا ناڕه‌وا و نزیكی نه‌فره‌ته‌، كۆتاییه‌كه‌ی سووتانه‌.


بۆ چاوه‌ڕوانیی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ ئاسمان، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئیشۆع، ئه‌وه‌ی له‌ تووڕه‌یی داهاتوو ده‌ربازمان ده‌كات.


بۆیه‌ داواتان لێ ده‌كه‌م له‌ ناخۆشییه‌كانم وره‌ به‌رنه‌ده‌ن كه‌ له‌پێناوی ئێوه‌یه‌، شكۆمه‌ندی ئێوه‌یه‌.


هه‌رچه‌نده‌ من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه‌ درایه‌ من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كه‌ ناپشكنرێت و


به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س كه‌للـه‌ڕه‌قییان كرد و قه‌ناعه‌تیان نه‌هێنا، له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌ جنێویان به‌ ڕێگاكه‌ دا. لێیان جیابووه‌وه‌ و قوتابییه‌كانی دوورخسته‌وه‌، ڕۆژانه‌ له‌ قوتابخانه‌ی تیرانۆس گفتوگۆی ده‌كرد.


به‌ڵام ئه‌و جووانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنا، نه‌ته‌وه‌كانیان جۆش دا و دژ به‌ برایان مێشكیان پڕ كردن.


بێجگه‌ له‌و ڕزگاربوون نییه‌، چونكه‌ ناوێكی دیكه‌ له‌ ژێر ئاسماندا نییه‌ له‌نێو خه‌ڵكدا درابێت، به‌وه‌وه‌ ڕزگار بین”.


ئه‌م ئینجیلی پاشایه‌تییه‌ش له‌ هه‌موو جیهاندا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ئینجا پایانه‌كه‌ دێت.


جه‌نگ و هه‌واڵی جه‌نگیش ده‌بیستن، وریابن، مه‌تۆقن. چونكه‌ ده‌بێت هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕووبده‌ن، به‌ڵام هێشتا پایان نییه‌.


كاتێ ڕۆژانێكی زۆر به‌سه‌رچوو، جووه‌كان ڕاوێژیان كرد تا بیكوژن،


وایان بیستووه‌ كه‌ تۆ هه‌موو ئه‌و جووانه‌ی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندان فێری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌یت له‌ مووشێ و پێیان ده‌ڵێی كوڕانیان خروسه‌بڕان نه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی نه‌ریت نه‌ژین.


كاتێ خۆرهه‌ڵات جووه‌كان پیلانیان كێشا، سوێندیان خوارد و وتیان كه‌ نه‌ بخۆن و نه‌ بخۆنه‌وه‌ تاكو پۆڵۆس ده‌كوژن.


جووش لایه‌نگرییان كرد و وتیان: “شته‌كان وایه‌”.


كاهینانی باڵا و ڕابه‌رانی جوو سكاڵایان دژ به‌ پۆڵۆس كرد و لێی پاڕانه‌وه‌،


كاتێ ئاماده‌بوو، ئه‌و جووانه‌ی له‌ یروشلایم هاتبوون لێی كۆبوونه‌وه‌، تاوانی زۆر و ترسناكیان خسته‌ پاڵی، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن.


وه‌ك منیش له‌ هه‌موو شتێك هه‌مووان ڕازی ده‌كه‌م، به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆمدا ناگه‌ڕێم، به‌ڵكو هی زۆر كه‌س، تاكو ڕزگاریان ببێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite