1 چونكه برایان، خۆتان ده‌زانن سه‌ردانمان بۆ لاتان ناڕه‌وا نه‌بوو،
1 ئەی خوشکان و برایان، خۆتان دەزانن هاتنمان بۆ لاتان بێ سوود نەبوو،
له كۆتاییدا برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، تاكو وه‌ک له‌لای ئێوه، وشه‌ی په‌روه‌ردگار بڵاو و شكۆدار بێت،
له‌به‌ر ئه‌مه بێ بڕانه‌وه سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، چونكه كاتێ وشه‌ی خوداتان له ئێمه وه‌رگرت، نه‌ک وه‌ک وشه‌ی مرۆڤ بێت، به‌ڵكو وه‌ک به ڕاستی وشه‌ی خودایه، ئه‌وه‌ی له‌نێو ئێوه‌ی باوه‌ڕداریش كارده‌كات.
به ده‌ستگرتن به وشه‌ی ژیان، تاكو له ڕۆژی مه‌سیحدا شانازی بكه‌م كه بێ هووده كۆششم نه‌كردووه و ڕه‌نجم نه‌كێشاوه.
كه‌واته، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه.
پێی ڕزگارتان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یامه‌تان له‌یاد بوو كه پێم ڕاگه‌یاندن. ئه‌گینا به‌خۆڕایی باوه‌ڕتان هێناوه!
ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار خانووه‌كه دروست نه‌كات. بیناسازه‌كان بێ هووده خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار شاره‌كه چاودێری نه‌كات. پاسه‌وان بێ هووده ئێشک ده‌گرێت.
بۆیه منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ک تاقیكه‌ره‌وه تاقی كردبنه‌وه و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت.
ده‌ترسم به‌خۆڕایی له پێناوتان ماندووبووبم.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنێک بوو، ئه‌و ئینجیله‌ی كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نم، خستمه به‌رده‌میان، به‌ڵام بۆ گه‌وره پیاوان به ته‌نها، تاكو ئه‌وه‌ی بۆی كۆشش ده‌كه‌م و كۆششم كردووه به فیڕۆ نه‌ڕوات.
وه‌ک هاوكاری خوداین، داواتان لێ ده‌كه‌ین به‌خششی خودا بێ سوود وه‌رمه‌گرن.
به‌ڵام به به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه له‌گه‌ڵمدایه.
كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه، تاكو له پارساكانی شكۆدار بێت و ببێته سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو باوه‌ڕداران، چونكه له‌لای ئێوه گه‌واهیدانمان باوه‌ڕی پێ كرا.
به‌ڕاستی به ناڕه‌وا دڵی خۆم به پاكی ڕاگرتووه، ده‌ستی خۆم به بێگه‌ردی شوشتووه.