Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 5:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 به‌ربه‌ره‌كانێی بكه‌ن، جێگیر بن له‌ باوه‌ڕ، بزانن براكانیشتان له‌ جیهاندا هه‌مان ئازار ده‌چێژن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 بەربەرەکانێی بکەن، لە باوەڕەکە بچەسپێن، بزانن خوشک و براکانیشتان لە جیهاندا هەمان ئازار دەچێژن.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 5:9
24 Referans Kwoze  

بۆیه‌ ملكه‌چی خودا بن. به‌رهه‌ڵستی شه‌یتان بكه‌ن، لێتان هه‌ڵدێت.


وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ هانیان ده‌دان له‌ باوه‌ڕ جیگیر بن: پێویسته‌ به‌ ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه‌ نێو پاشایه‌تیی خودا.


چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكراون، چونكه‌ مه‌سیحیش له‌ پێناومان ئازاری چێژت و نموونه‌ی بۆ به‌جێهێشتین، تاكو به‌ هه‌نگاوه‌كانیدا بڕۆین.


تاقیكردنه‌وه‌تان تووش نه‌بووه‌ مرۆڤانه‌ نه‌بێت، به‌ڵام خودا سه‌ڕراسته‌، كه‌ نایه‌ڵێت زیاتر له‌ توانای خۆتان تاقی بكرێنه‌وه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ربازبوونتان بۆ داده‌نێت، تاكو بتوانن به‌رگه‌ بگرن.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا به‌ خواترسی بژین، ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌.


له‌ سه‌رووی هه‌مووان قه‌ڵغانی باوه‌ڕ هه‌ڵبگرن، تا بتوانن هه‌موو تیره‌ گڕداره‌كانی به‌دكار بكوژێننه‌وه‌.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوداناسی ئازارتان چێژت، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌. له‌وه‌ش مه‌ترسن كه‌ ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌شڵه‌ژێن.


كه‌وا به‌ باوه‌ڕ پاشایه‌تییه‌كانیان به‌زاند، دادپه‌روه‌رییان هێنایه‌ كایه‌وه‌، به‌ڵێنه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، ده‌می شێریان داخست،


له‌ تێكۆشانی باوه‌ڕدا باش تێبكۆشه‌، ده‌ست به‌ ژیانی جاویدانیه‌وه‌ بگره‌، ئه‌وه‌ی خودا بانگی كردووی بۆی، كاتێ باش دانت پیاناوه‌ له‌به‌رده‌م گه‌واهیده‌ری زۆردا.


تاكو له‌م ته‌نگانانه‌دا كه‌س نه‌هه‌ژێت. خۆتان ده‌زانن كه‌ بۆ ئه‌مه‌ دیاری كراوین.


ده‌رفه‌ت بۆ شه‌یتان مه‌ڕه‌خسێنن.


جا هه‌ریه‌كه‌یان جلێكی سپییان پێدرا و پێیان وترا ماوه‌یه‌ک بسره‌ون، تاكو به‌نده‌ هاوكاره‌كان و براكانیان كه‌ وه‌ک ئه‌وان ده‌كوژرێن ته‌واو ده‌بن.


به‌ڵكو دڵخۆش بن وه‌كو به‌شداریتان له‌ ئازاره‌كانی مه‌سیح كرد، تاكو له‌ ئاشكراكردنی شكۆكه‌ی دڵخۆش و شادمان بن.


به‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌ک ئێستا ده‌بێ به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه‌ جۆراوجۆره‌كان خه‌م بخۆن،


چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ جه‌سته‌ له‌لاتان نیم، به‌ڵام به‌ ڕووح له‌گه‌ڵتانم، دڵشادم كاتێ ڕێكی و پته‌ویی باوه‌ڕتان به‌ مه‌سیح ده‌بینم.


ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له‌ مندا هه‌بێت. له‌ جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.


منیش پێم وت: “گه‌وره‌م، تۆ ده‌زانیت”. پێی وتم: “ئه‌مانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ته‌نگانه‌ مه‌زنه‌كه‌وه‌ هاتوون و جله‌كانیان به‌ خوێنی كاوڕه‌كه‌ شوشتووه‌ و سپی كردووه‌.


به‌ڵام له‌پێناوی تۆ نوێژم كرد تاكو باوه‌ڕت له‌ناونه‌چێت. تۆش كه‌ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ برایانت جێگیر بكه‌”.


من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له‌ ته‌نگانه‌ و له‌ پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ دوورگه‌یه‌ک بووم به‌ په‌تامون ناوده‌برا.


تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌مبێكردنتان نه‌بێت، له‌وه‌ی هه‌موویان بوونه‌ هاوبه‌ش، ئه‌وا زۆڵن و ڕۆڵه‌ی نین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite