Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 5:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ئه‌و مێگه‌له‌ی خودا بله‌وه‌ڕێنن كه‌ له‌نێوانتاندایه‌، وه‌ک چاودێر ڕاژه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ ناچاری، نه‌ک بۆ قازانی به‌د، به‌ڵكو به‌ چاڵاكییه‌وه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ئەو مێگەلەی خودا بلەوەڕێنن کە لەنێوانتاندایە، وەک چاودێر خزمەتیان بکەن، نەک بە ناچاری، بەڵکو بە ویستەوە وەک چۆن خودا دەیەوێت، نەک بۆ دەستکەوتی شەرمەزاری، بەڵکو بە چالاکییەوە،

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 5:2
41 Referans Kwoze  

چونكه‌ پێویسته‌ چاودێر گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت وه‌ک سه‌ركاری خودا، خۆسه‌پێن و تووڕه‌ و سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجكردنی به‌د نه‌بێت،


ڕاژه‌وانانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، دوو زمان نه‌بن، مه‌ی زۆر نه‌خۆنه‌وه‌، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بن،


یادیان بخه‌ره‌وه‌ ملكه‌چی فه‌رمانڕه‌وایان و ده‌سه‌ڵاتداران بن، گوێڕایه‌ڵ بن، بۆ هه‌موو كارێكی چاک ئاماده‌بن،


سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بێت، به‌ڵكو دڵنه‌رم بێت، ناكۆكی نه‌كات، حه‌زی له‌ پاره‌ نه‌بێت.


كێ هه‌بووه‌ به‌ خه‌رجی خۆی سه‌ربازی كردبێت؟ كێ ڕه‌زێك ده‌چێنێت و له‌ به‌روبوومه‌كه‌ی ناخوات؟ یان كێ شوانایه‌تی مێگه‌لێك ده‌كات و له‌ شیره‌كه‌ی ناخوات؟


له‌ چڵێسییان به‌ قسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بازرگانیتان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ كۆنه‌وه‌ حوكمدانیان به‌تاڵ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و له‌ناوچوونیان نانوێت.


ئاگادار بن، كه‌س خۆی له‌ به‌خششی خودا بێبه‌ش نه‌كات، نه‌وه‌ک ڕه‌گی تاڵی گه‌شه‌ بكات و په‌شێوی دروست بكات، به‌هۆی ئه‌مه‌ش زۆر كه‌س گڵاو بێت.


كه‌ ده‌بێت ده‌میان دابخرێت، چونكه‌ ته‌واوی خێزانه‌كان به‌ فێركردنێک تێكده‌ده‌ن كه‌ ناشێت، له‌پێناوی قازانجكردنی به‌د.


مه‌ترسه‌ ئه‌ی مێگه‌لی بچووک، چونكه‌ باوكتان خۆشحاڵه‌ پاشایه‌تیه‌كه‌تان بداتێ.


به‌ڵام نه‌مویست شتێک بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به‌ خواسته‌وه‌ بێت نه‌ک به‌ ناچاری.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


به‌م شێوه‌یه‌ به‌ په‌رۆشم موژده‌تان بده‌مێ، ئێوه‌ كه‌ له‌ ڕۆمادان.


پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “چیتانه‌، ده‌گریێن و دڵم ده‌شكێنن؟ ئاماده‌م نه‌ک ته‌نها به‌ند بكرێم، به‌ڵكو له‌پێناوی ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌ یروشلایم بشمرم”.


چونكه‌ ده‌زانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنه‌ر دێنه‌ نێوتان، به‌زه‌ییان به‌ مێگه‌له‌كه‌ نایه‌ته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite