Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 4:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 له‌مه‌ سه‌رسام ده‌بن كه‌ له‌گه‌ڵیان ڕاناكه‌ن بۆ لافاوی هه‌مان به‌دڕه‌وشتی و جنێوتان پێ ده‌ده‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 لەمە سەرسام دەبن کە لەگەڵیان ڕاناکەن بۆ لافاوی هەمان بەدڕەوشتی و جنێوتان پێدەدەن.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 4:4
11 Referans Kwoze  

هه‌روه‌ها ویژدانێكی باشتان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی بوختان به‌ سه‌ربورده‌ باشه‌كانتان ده‌كه‌ن له‌ مه‌سیحدا شه‌رمه‌زار بن له‌ قسه‌كانیان.


با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه‌ ئێوه‌ به‌دكارن، كرده‌وه‌ چاكه‌كانتان ببینن و له‌ ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خوداش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن.


به‌ڵام كاتێ به‌ره‌نگارییان كرد و كفریان كرد، كراسه‌كه‌ی ته‌كاند و پێی وتن: “خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان! من بێتاوانم. له‌ ئێستاوه‌ ده‌چمه‌ لای نه‌ته‌وه‌كان”.


كه‌چی ئه‌مانه‌ قسه‌ بۆ شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن كه‌ نایزانن. ئه‌وه‌ی به‌ سروشتیش ده‌یزانن، وه‌ک ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمان، له‌مانه‌دا تێكی ده‌ده‌ن.


كاتێ جوو كۆمه‌ڵه‌‌كه‌یان بینی، ئیره‌یی دایگرتن و به‌ربه‌ره‌كانێی قسه‌كانی پۆڵۆسیان ده‌كرد و كفریان ده‌كرد.


ئه‌و په‌نده‌ ڕاسته‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت: “سه‌گێک گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی و به‌رازی شۆردراو گه‌ڕایه‌وه‌ نێو چڵپاو”.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ وه‌ک ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمانن، به‌ زگماک بۆ ڕاوكردن و له‌ناوچوونن، بوختان به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لێی نازانن، به‌ گه‌نده‌ڵیی خۆیان له‌ناوده‌چن.


با وه‌ک له‌ ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له‌ گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی.


دوای چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م، كوڕه‌ بچووكه‌كه‌ هه‌موو شته‌كانی كۆكرده‌وه‌ و به‌ره‌و وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، له‌وێ ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕابواردن دانا.


به‌ مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه‌ به‌ڕه‌ڵایی تێدایه‌، به‌ڵكو پڕبن له‌ ڕووح،


وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاک ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی پڕه‌ له‌ چڵێسی و به‌ڕه‌ڵایی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite