Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 4:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 چونكه‌ به‌سمانه‌ له‌و كاته‌ی به‌سه‌رمان برد به‌ كردنی خواستی نه‌ته‌وه‌كان، له‌ به‌ڕه‌ڵایی و هه‌وه‌سبازی و سه‌رخۆشی و گه‌له‌گان و ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه‌ و بتپه‌رستیی قێزه‌وه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئیتر ئەو کاتەی لە ئەنجامدانی خواستی بێباوەڕان بەسەرتان برد بەسە، لە بەڕەڵایی، هەوەسبازی، سەرخۆشی، ڕابواردن، ئاهەنگی شەرابخواردنەوە، بتپەرستیی قێزەون.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 4:3
30 Referans Kwoze  

جا هه‌ندێكتان ئاوا بوون. به‌ڵام شۆرانه‌وه‌، به‌ڵكو پارساكران، به‌ڵكو بێتاوان كران به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و ڕووحی خوداوه‌ندمان.


به‌ مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه‌ به‌ڕه‌ڵایی تێدایه‌، به‌ڵكو پڕبن له‌ ڕووح،


نه‌ک به‌ ئاره‌زووی هه‌وه‌سبازی وه‌ک ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خودا ناناسن.


وه‌ک ڕۆڵه‌كانی گوێڕایه‌ڵی، وه‌ک كاتی نه‌زانی خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سه‌ كۆنه‌كانتان مه‌گونجێنن،


ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه‌، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا.


كرداره‌كانی جه‌سته‌ش ڕوونن، ئه‌ویش: داوێنپیسی، به‌ره‌ڵایی، گڵاوی،


چونكه‌ كه‌سانێک به‌ دزییه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوه‌وه‌، له‌كۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌م حوكمه‌ نووسراون، خوانه‌ناسن، به‌خششی خوداوه‌ندمان بۆ به‌ڕه‌ڵایی ده‌گۆڕن و نكۆڵی له‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ن، تاقه‌ سه‌روه‌ر و په‌روه‌ردگارمان.


ئێستا خودا فه‌رمان ده‌‌دات بۆ هه‌موو خه‌ڵک و له‌ هه‌موو شوێنێک كه‌ تۆبه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ چاوپۆشی له‌ سه‌رده‌مانی نه‌زانی ده‌دكات.


چونكه‌ پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له‌ كینه‌ و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له‌ یه‌كتری بوو.


نه‌وه‌ک بێمه‌وه‌، خودام له‌لاتان نزمم بكاته‌وه‌ و زۆر خه‌فه‌ت بخۆم له‌وانه‌ی پێشتر گوناهیان كردووه‌، كه‌چی تۆبه‌یان نه‌كردووه‌ له‌و گڵاوی و داوێنپیسی و به‌دڕه‌وشتییه‌ی كردوویانه‌.


ئێوه‌ ده‌زانن كاتێ بتپه‌رست بوون، به‌ره‌و بته‌ لاڵه‌كان ڕابه‌رایه‌تی كران و ده‌هاژووران.


با وه‌ک له‌ ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له‌ گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی.


دزی، چڵێسی، خراپه‌كاری، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڕه‌ڵایی، چاوپیسی، كفر، لووتبه‌رزی، نه‌زانی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite