Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 4:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 “ئه‌گه‌ر مرۆڤی خوداناس به‌ زه‌حمه‌ت ڕزگاری ببێت، بۆ به‌دكار و گوناهبار چی ده‌بێت؟”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 ﴿ئەگەر کەسی ڕاستودروست بە زەحمەت ڕزگاری ببێت، ئەی چارەنووسی خراپەکار و گوناهبار چۆن دەبێت؟﴾

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 4:18
27 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئه‌گه‌ر وا به‌ داری سه‌وز بكه‌ن، بۆ وشک چی ده‌بێت؟”.


تاكو هه‌مووان حوكم بكات و هه‌موو خوانه‌ناسان سزا بدات، له‌به‌ر هه‌موو كرداره‌ خوانه‌ناسییه‌كانیان كه‌وا له‌ ڕێبازی خوانه‌ناسی كردوویانه‌ و ئه‌و قسه‌ ڕه‌قانه‌ی ئه‌و گوناهباره‌ خوانه‌ناسانه‌ له‌ دژی وتوویانه‌”.


كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی واده‌زانێت ڕاوه‌ستاوه‌، با وریابێت نه‌كه‌وێت.


چونكه‌ تووڕه‌یی خودا له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاشكرایه‌، دژی هه‌موو خودانه‌ناسی و تاوانی خه‌ڵک، ئه‌وانه‌ی به‌ تاوان ڕه‌وا داده‌پۆشن.


وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ هانیان ده‌دان له‌ باوه‌ڕ جیگیر بن: پێویسته‌ به‌ ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه‌ نێو پاشایه‌تیی خودا.


به‌ڵام ئاسمانان و زه‌ویی ئێستا به‌ هه‌مان وشه‌ بۆ ئاگر هه‌ڵگیراون، بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ و له‌ناوچوونی خوانه‌ناسان پارێزراون.


چاوكراوه‌ و بێدرا بن، چونكه‌ شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ک شێرێكی به‌ نه‌عره‌ته‌یه،‌ ده‌سووڕێته‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێک تا قووتی بداته‌وه‌.


به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له‌ پێناوماندا مرد.


بۆیه‌ كه‌ به‌ڵێنی چوونه‌ حه‌سانه‌وه‌كه‌ی هه‌ر ماوه‌، ده‌بێ بترسین نه‌وه‌ک یه‌كێكتان وابزانێت ناكه‌وێت.


چونكه‌ كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له‌ كاتی دیاریكراودا له‌ پێناو خوانه‌ناسان مرد.


فه‌رمووی: پۆڵۆس مه‌ترسه‌! ده‌بێت تۆ له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ڕ ڕاوه‌ستیت و ئه‌وه‌تا خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ت ده‌داتێ كه‌ له‌گه‌ڵت گه‌شت ده‌كه‌ن.


هه‌موو باجگر و گوناهباران لێی نزیک ده‌بوونه‌وه‌ تاكو گوێی لێ بگرن.


پۆڵۆس به‌ سه‌رپه‌ل و سه‌ربازه‌كانی وت: “ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌دا نه‌مێننه‌وه‌، ئه‌وا ئێوه‌ ڕزگارتان نابێت”.


هه‌روه‌ها ده‌زانین ته‌ورات بۆ مرۆڤی بێتاوان دانه‌نراوه‌، به‌ڵكو بۆ سه‌رپێچیكار و یاخیبووان، خوانه‌ناس و گوناهباران، پیس و گڵاوه‌كان، دایک و باوک كوژان، خه‌ڵک كوژان،


بێتاوانتان حوكم دا و كوشتتان، كه‌ به‌رهه‌ڵستیتان ناكات!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite