Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 3:17 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

17 چونكه‌ باشتره‌، ئه‌گه‌ر خواستی خودا بێت، له‌به‌ر چاكه‌كاری ئازار بدرێن، نه‌ک خراپه‌كاری.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 چونکە باشترە، ئەگەر خواستی خودا بێت، لەبەر چاکەکاری ئازار بدرێن، نەک خراپەکاری.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 3:17
10 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوداناسی ئازارتان چێژت، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌. له‌وه‌ش مه‌ترسن كه‌ ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌شڵه‌ژێن.


كه‌واته‌، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی خواستی خودا ئازار ده‌درێن، با خۆیان به‌ده‌ست بده‌ن، وه‌ک له‌ ئافرێنه‌رێكی سه‌رڕاست له‌‌ چاكه‌كاری.


كه‌مێک چووه‌ پێش و به‌ ڕوودا چووه‌ سه‌ر زه‌وی، نوێژی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: “باوكه‌، ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر تێپه‌ڕێت. به‌ڵام نه‌ک وه‌ک من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو تۆ”.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تان كرد و لێتان درا و به‌رگه‌تان گرت، ئه‌مه‌ چ شانازییه‌كه‌؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاكه‌ بكه‌ن و له‌ ئازاردا به‌رگه‌تان گرت، ئه‌وه‌ جێی ستایشه‌ له‌لای خودا.


كه‌ قه‌ناعه‌تی نه‌هات، بێده‌نگ بووین و وتمان: “با به‌ خواستی په‌روه‌ردگار بێت”.


دیسان ڕۆیشته‌وه‌ نوێژی كرد و فه‌رمووی: “باوكه‌! ئه‌گه‌ر ناكرێت ئه‌م جامه‌ له‌سه‌رم تێپه‌ڕێت و هه‌ر ده‌بێت بیخۆمه‌وه‌، با خواستی تۆ بێت.


با كه‌ستان وه‌ک بكوژێک یان دزێک یان به‌دكارێک یاخود یه‌كێک ده‌ست له‌ كاروباری خه‌ڵک وه‌ربدات ئازار نه‌چێژێ،


چونكه‌ خواستی خودا ئاوایه‌ به‌ چاكه‌كاری نه‌زانیی گێله‌كان بێده‌نگ بكه‌ن.


به‌ڵكو ماڵئاوایی لێكردن و وتی: “به‌هه‌رحاڵ ده‌بێ جه‌ژنی داهاتوو له‌ یروشلایم بكه‌م، به‌ڵام به‌خواستی خودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان”. ئینجا له‌ ئه‌پیسۆسه‌وه‌ به‌ ده‌ریادا ڕۆیشت.


به‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌ک ئێستا ده‌بێ به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه‌ جۆراوجۆره‌كان خه‌م بخۆن،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite