Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 3:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 چونكه‌ چاوانی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر خوداناسانه‌ وگوێی له‌ داواكاریه‌كانیان ڕاگرتووه‌. به‌ڵام ڕووی په‌روه‌ردگار دژی به‌دكارانه‌”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 چونکە چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. بەڵام ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە.﴾

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 3:12
21 Referans Kwoze  

ده‌شزانین خودا گوێ له‌ گوناهباران ناگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌خواترس بێت و به‌ خواستی بكات، ئه‌وا گوێی لێ ده‌گرێت.


بۆ یه‌كتری دان به‌ گوناهه‌كانتان بنێن، له‌پێناوی یه‌كتری نوێژ بكه‌ن تاكو چاک ببنه‌وه‌. نوێژی خوداناس زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره‌.


ئه‌ی ئه‌وه‌ی گوێت له‌ نوێژ ده‌بێت، هه‌موو ئاده‌میزادێک بۆ لای تۆ دێت.


سووتاوه‌ و به‌ ئاگر بڕاوه‌ته‌وه‌. به‌ سه‌رزه‌نشتی ڕووی تۆ له‌ناوده‌چن.


په‌روه‌ردگار له‌ په‌رستگای پارسای خۆیه‌تی. ته‌ختی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمانه‌. چاوه‌كانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن و پێڵوه‌كانی ئاده‌میزادان تاقیده‌كه‌نه‌وه‌.


به‌ڵام په‌روه‌ردگار چاوی له‌وانه‌یه‌ كه‌ ترسی ئه‌ویان له‌ دڵدایه‌، ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به‌ میهره‌بانیی ئه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite