Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 3:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 با له‌ خراپه‌ لابدات و چاكه‌ بكات، با به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێت و كۆششی بۆ بكات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 با لە خراپە لابدات و چاکە بکات، با بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت و کۆششی بۆ بکات،

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 3:11
37 Referans Kwoze  

به‌خته‌وه‌ری بۆ دروستگه‌رانی ئاشتی، چونكه‌ به‌ ڕۆڵه‌كانی خودا ناوده‌برێن.


له‌ خراپه‌ دوور به‌ و چاكه‌ بكه‌، به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێ و كۆششی بۆ بكه‌.


له‌گه‌ڵ هه‌مووان دوای ئاشتی بكه‌ون، هه‌روه‌ها پارسا بن. بێ پارسایی كه‌س په‌روه‌ردگار نابینێت.


كه‌واته‌ با به‌م شتانه‌وه‌ كۆشش بكه‌ین كه‌ بۆ ئاشتی و بۆ بنیادنانی یه‌كترییه‌.


با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكران له‌ یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن.


چونكه‌ پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه‌ له‌ ڕووحی پارسادا.


ئه‌گه‌ر بكرێت، به‌پێی تواناتان، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک به‌ ئاشتی بژین.


خۆشه‌ویستم، لاسایی خراپه‌ مه‌كه‌وه‌ به‌ڵكو چاكه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی چاكه‌ بكات له‌ خوداوه‌یه‌، ئه‌وه‌ش خراپه‌ بكات، خودای نه‌بینیوه‌.


بۆیه‌ ئه‌وه‌ی بزانێت چاكه‌ بكات و نه‌یكات، گوناه‌ ده‌كات.


به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانییانه‌ خودا دڵشاد ده‌كات.


ڕایانبسپێره‌ چاكه‌ بكه‌ن و له‌ كاری چاكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌ستواڵا بن له‌ به‌خشین و له‌ یارمه‌تیدان،


كه‌واته‌ هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌، با چاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


چونكه‌ بایه‌خی جه‌سته‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام بایه‌خی ڕووح ژیان و ئاشتییه‌.


كه‌واته‌ یاسایه‌ک ده‌بینم كاتێ ده‌مه‌وێت چاكه‌ بكه‌م، خراپه‌ له‌لام ئاماده‌یه‌.


كه‌واته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ بێتاوان كراوین، به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ خودا ئاشتیمان هه‌یه‌،


داوا ناكه‌م له‌ جیهاندا بیانبه‌یته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ به‌دكار بیانپارێزی.


مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین)


تا ببنه‌ ڕۆڵه‌ی ئه‌و باوكه‌تان كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌، ئه‌و خۆری به‌سه‌ر به‌دكاران و پیاوچاكاندا هه‌ڵدێنێ و باران به‌سه‌ر خوداناسان و سه‌ته‌مكاراندا ده‌بارێنێت.


له‌ به‌دكاری لابده‌ و چاكه‌ بكه‌، ئینجا تاهه‌تایه‌ له‌ زه‌ویه‌كه‌ نیشته‌جێ‌ ده‌بیت.


چونكه‌ ئه‌و چاكه‌یه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و خراپه‌ی كه‌ نامه‌وێت ئه‌وه‌ ده‌كه‌م.


به‌ڵام دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، چاكه‌ بكه‌ن و قه‌رز بده‌ن، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ش مه‌كه‌ن، به‌مه‌ پاداشتتان مه‌زن ده‌بێت و ده‌بنه‌ ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز، چونكه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ سوپاسگوزار و به‌دكاران به‌خششكاره‌.


ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پرسێكتان لێ ده‌كه‌م، ئایا له‌ شه‌ممه‌دا كردنی چاكه‌ دروسته‌ یان خراپه‌؟ ڕزگاركردنی كه‌سێک یان له‌ناوبردنی؟”


تاكو ڕۆشنای ئه‌وانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ تاریكی و له‌ سێبه‌ری مه‌رگدا دانیشتوون‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌كانمان به‌ ڕێگای ئاشتیدا ئاشنا بكات”.


چونكه‌ هه‌ژاران هه‌میشه‌ له‌لاتانن، كه‌ی ویستتان ده‌توانن چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام من هه‌میشه‌ له‌لاتان نیم.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چاكه‌ بكه‌ له‌گه‌ڵ پیاوچاكان، له‌گه‌ڵ دڵڕاسته‌كان.


چونكه‌ چاوانی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر خوداناسانه‌ وگوێی له‌ داواكاریه‌كانیان ڕاگرتووه‌. به‌ڵام ڕووی په‌روه‌ردگار دژی به‌دكارانه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite