Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 3:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئه‌ی ژنه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه‌ش نه‌بوون، ئه‌وا ژنه‌كان بێ وشه‌ به‌ ڕه‌وشتیان ده‌یانبه‌نه‌وه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی ژنەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی مێردەکانتان بن، تەنانەت ئەگەر هەندێکیان گوێڕایەڵی وشەی خودا نەبوون، ئەوا ژنەکان بێ وشە بە ڕەوشتیان دەیانبەنەوە،

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 3:1
26 Referans Kwoze  

ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، وه‌ک له‌ په‌روه‌ردگار ده‌وه‌شێته‌وه‌.


ئێوه‌ش با هه‌ر یه‌كێكتان ژنه‌كه‌ی وه‌ک خۆی خۆشبووێ، ژنیش ڕێز له‌ مێرده‌كه‌ی بگرێت.


به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانن كه‌ سه‌ری هه‌موو پیاوێك مه‌سیحه‌ و سه‌ری ژن پیاوه‌ و سه‌ری مه‌سیحیش خودایه‌.


چونكه‌ ئه‌ی ژن، چۆن ده‌زانی ئاخۆ مێرده‌كه‌ت ڕزگاری ده‌بێت؟ یان ئه‌ی مێرد، چۆن ده‌زانی ئاخۆ ژنه‌كه‌ت ڕزگاری ده‌بێت؟


به‌ هه‌مان شێوه‌، مێرده‌كان، به‌ هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتان نیشته‌جێ بن وه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌فرێكی مێیینه‌ی لاوازتر، ڕێزیان بگرن كه‌ هاومیراتی به‌خششی ژیانن له‌گه‌ڵتان، تاكو نوێژه‌كانتان كۆسپی تێنه‌كه‌وێت.


چونكه‌ ژن به‌پێی ته‌ورات به‌ مێرده‌ زیندووه‌كه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كه‌ مێرده‌كه‌ مرد، ئه‌وا له‌ یاسای مێرد ئازاد بووه‌.


با ژنه‌كانتان له‌ وارگه‌كاندا بێده‌نگ بن، چونكه‌ ڕێیان پێ نه‌دراوه‌ بدوێن، به‌ڵكو وه‌ك ته‌وراتیش ده‌فه‌رمووێ با ملكه‌چ بن.


ئه‌گه‌ر براكه‌ت خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردیت، بڕۆ به‌ ته‌نها له‌نێوان خۆت و خۆی گله‌یی لێ بكه‌. ئه‌گه‌ر گوێی لێ گرتی، ئه‌وا براكه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنیته‌وه‌.


به‌ دانایی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ن، كات بقۆزنه‌وه‌.


به‌ باوه‌ڕ كاتێ ئه‌وڕاهه‌م بانگكرا بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ریک بوو به‌ میرات وه‌ریبگرێت، ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆ كوێ ده‌چێت.


له‌ ئاگرێكی گڕداردا سزای ئه‌وانه‌ ده‌دات كه‌ خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان نابن،


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، له‌ دڵه‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌و شێوه‌ فێركردنه‌ بوون كه‌ پێتان سپێردرا.


چونكه‌ كاتی ده‌ستپێكردنی لێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌ ماڵی خودا. ئه‌گه‌ر ده‌ستپێک له‌ ئێمه‌وه‌ بێت، پایانی ئه‌وانه‌ چی ده‌بێت كه‌ گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی خودا نابن؟


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


كه‌ ته‌واو كرا، بووه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.


به‌ڵام هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل گوێڕایه‌ڵی ئینجیل نه‌بوون، چونكه‌ ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ بڕوای به‌ په‌یامه‌كه‌مان كرد؟}


كاتێ خواترسی و ڕه‌وشتی پاكتان ببینن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite