Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 2:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێک له‌به‌ر ویژدانی به‌رامبه‌ر خودا به‌رگه‌ی ژانی ئازاری سته‌مكاری بگرێت، ئه‌وه‌ جێی ستایشه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 چونکە ئەگەر کەسێک لەبەر ویژدانی بەرامبەر خودا بەرگەی ژانی ئازاری زۆرداری بگرێت، ئەمە جێی ستایشە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 2:19
18 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تان كرد و لێتان درا و به‌رگه‌تان گرت، ئه‌مه‌ چ شانازییه‌كه‌؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاكه‌ بكه‌ن و له‌ ئازاردا به‌رگه‌تان گرت، ئه‌وه‌ جێی ستایشه‌ له‌لای خودا.


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشبووێ كه‌ ئێوه‌یان خۆشده‌وێت، چ چاكه‌یه‌كتان كردووه‌؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش ئه‌وانه‌یان خۆشده‌وێت كه‌ خۆشیان ده‌وێن.


بۆیه‌ پێویسته‌ ملكه‌چی بن، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر تووڕه‌یی، به‌ڵكو له‌به‌ر ویژدانیش.


به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌تان له‌ پێناوی ناوی من پێ ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ناردوومی ئه‌وان نایناسن.


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه‌ ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه‌ ده‌زانم باوه‌ڕم به‌ كێ هێناوه‌، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه‌.


برایان، حه‌زده‌كه‌ین به‌خششی خودا بزانن كه‌ دراوه‌ته‌ وارگه‌كانی ماقیدۆنیا.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


هه‌موو ڕاسپارده‌كانت جێی متمانه‌ن. به‌ ناڕه‌وا ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌.


ئه‌وانه‌ی به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێمه‌ له‌ مووی سه‌رم زۆرترن، زیاد بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تێكم بشكێنن، ئه‌وانه‌ی به‌ سته‌م دژی منن. ئه‌وه‌ی نه‌مدزیوه‌، ئێستا ده‌بێت بیده‌مه‌وه‌.


دوژمن چالاک و زیندوون. ئه‌وانه‌ی به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێمه‌ زۆرن.


مه‌هێڵه‌ ئه‌وانه‌ شادبن پێم، كه‌ به‌بێ‌ هۆ بوونه‌ته‌ دوژمنم. مه‌هێڵه‌ ئه‌وانه‌ی به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێمه‌، به‌ مه‌كره‌وه‌ چاو له‌ یه‌ک دابگرن.


كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه‌ به‌ دڵ له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،


ئه‌گینا، ئایا له‌ پێشكه‌شكردن نه‌ده‌وه‌ستان؟ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕاژه‌وانه‌كان ته‌نها جارێک بێگه‌رد بوونه‌وه‌، ئیتر ویژدانی گوناهیان نامێنێته‌وه‌.


با كه‌ستان وه‌ک بكوژێک یان دزێک یان به‌دكارێک یاخود یه‌كێک ده‌ست له‌ كاروباری خه‌ڵک وه‌ربدات ئازار نه‌چێژێ،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite