Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 2:17 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

17 ڕێز له‌ هه‌مووان بگرن، هاوباوه‌ڕانتان خۆشبووێ، له‌ خودا بترسن، ڕێز له‌ پاشا بگرن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 ڕێز لە هەمووان بگرن، هاوباوەڕانتان خۆشبوێ، لە خودا بترسن و ڕێز لە پاشا بگرن.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 2:17
25 Referans Kwoze  

به‌ خۆشویستنی برایانه‌ به‌ دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له‌ خۆتان زیاتر ڕێز له‌ یه‌كتری بگرن.


مافی هه‌مووان بده‌ن: باج به‌ خاوه‌ن باج، سه‌رانه‌ به‌ خاوه‌ن سه‌رانه‌، ترس له‌ خاوه‌ن ترس، ڕێز به‌ خاوه‌ن ڕێز.


ئه‌ی لاوه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی پیران بن، هه‌مووتان بۆ یه‌كتری خاكساری بپۆشن، چونكه‌: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته‌ خاكساره‌كان”.


با خۆشویستنی برایانه‌ جێگیر بێت.


هیچ شتێک به‌ خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌ خاكسارییه‌وه‌ یه‌كتری له‌ خۆتان به‌ باشتر بزانن.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر نیری كۆیلایه‌تین، با وا دابنێن گه‌وره‌كانیان شایانی ئه‌وپه‌ڕی ڕێزن، نه‌وه‌ک كفر به‌ ناوی خودا و ئامۆژگارییه‌كه‌ی بكرێت.


خۆشه‌ویستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵێنانه‌مان هه‌یه‌، با خۆمان له‌ هه‌موو گڵاوییه‌كی جه‌سته‌ و ڕووح بێگه‌رد بكه‌ینه‌وه‌، له‌ ترسی خودادا پارسایی ته‌واو بكه‌ین.


پێیان وت: “قه‌یسه‌ڕ”. ئینجا پێی فه‌رموون: “هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه‌ قه‌یسه‌ڕ، هی خوداش بده‌نه‌ خودا”.


به‌ ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن.


سه‌ری دانایی ترسی په‌روه‌ردگاره‌. تێگه‌یشتنێكی باشه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری پێده‌كه‌ن. ستایشه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ ماوه‌.


به‌مه‌ هه‌مووان ده‌زانن كه‌ قوتابیی منن، ئه‌گه‌ر یه‌كترتان خۆشبووێ.


له‌به‌ر په‌روه‌ردگار ملكه‌چی هه‌موو ده‌زگایه‌كی مرۆڤانه‌ بن: بۆ پاشا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite