Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 2:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 بۆیه‌ هه‌موو ڕق و هه‌موو فێڵ و ڕووپامایی و ئیره‌یی و هه‌موو زه‌مكردنێک دابكه‌نن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 بۆیە هەموو ڕق و هەموو فێڵ و دووڕوویی و چاوپیسی و هەموو زەمکردنێک دابکەنن.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 2:1
50 Referans Kwoze  

هه‌موو تاڵی و قین و تووڕه‌یی و هاواركردن و كفركردن و هه‌موو دڵڕه‌شیه‌ک فڕێبده‌ن.


بۆیه‌ هه‌موو گڵاوی و گه‌شه‌كردنێكی به‌دكاری دابكه‌نن، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ له‌ ئێوه‌دا چاندراوه‌ به‌ دڵنه‌رمییه‌وه‌ وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گیانتان ڕزگار بكات.


برایان، به‌ خراپه‌ باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به‌ خراپه‌ باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به‌ خراپه‌ باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به‌ ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت.


چونكه‌: “ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆشبووێ وڕۆژانی باش ببینێت، با زمانی له‌ خراپه‌ بپارێزێت و لێوه‌كانی له‌ فێڵبازی.


له‌مه‌ سه‌رسام ده‌بن كه‌ له‌گه‌ڵیان ڕاناكه‌ن بۆ لافاوی هه‌مان به‌دڕه‌وشتی و جنێوتان پێ ده‌ده‌ن.


تاكو ئه‌و كاته‌ی به‌ جه‌سته‌ له‌ ژیان ماوه‌ بۆ هه‌وه‌سه‌ ئاده‌میزادییه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا.


برایان، بۆڵه‌بۆڵ له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ک حوكم بدرێن. ئه‌وه‌تا دادوه‌ر له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه‌.


بۆیه‌، ئێمه‌ به‌ هه‌ورێكی گه‌واهیده‌رانی ئاوا گه‌وره‌ ده‌وره‌ دراوین، با هه‌موو بارگرانییه‌ک و ئه‌و گوناهانه‌ی وا ده‌وری داوین به‌ ئاسانی بخه‌ینه‌ لایه‌ک و به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌و پێشبڕكێیه‌ ڕابكه‌ین كه‌ له‌پێشمان دانراوه‌.


ژنه‌كانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، بوختانكه‌ر نه‌بن، وریابن، له‌ هه‌موو شتێكدا ده‌ستپاک بن.


زمانت له‌ خراپه‌ بپارێزه‌ و لێوه‌كانت له‌ فێڵ.


“ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فێڵی له‌سه‌ر زاری نه‌بوو”.


هه‌روه‌ها پیره‌ژنه‌كان با ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ پارسایی بگونجێت، بوختانكه‌ر نه‌بن، خوویان به‌ مه‌ی نه‌گرتبێت، فێركاری چاكه‌ بن،


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت و له‌ ڕووحه‌كه‌ی بێ‌ فێڵه‌.


برایان، له‌ بیركردنه‌وه‌دا منداڵ مه‌بن. له‌ خراپه‌دا وه‌ك منداڵ بن، به‌ڵام له‌ بیركردنه‌وه‌دا پێگه‌یشتوو بن.


پڕبوون له‌ هه‌موو تاوان و داوێنپیسی و به‌دكاری و چڵێسی و به‌دڕه‌وشتی، پڕن له‌ ئیره‌یی و كوشتن و دژایه‌تی و فێڵبازی و خراپه‌كاری،


یان چۆن ده‌توانی به‌ براكه‌ت بڵێی: برام با پووشه‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنم كه‌ كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت نابینیت؟ ئه‌ی ڕووپاما! یه‌كه‌مجار كاریته‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنه‌، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ده‌رهێنانی پووشه‌كه‌ی نێو چاوی براكه‌ت.


ئێوه‌ش ئاوان، به‌ ڕواڵه‌ت له‌لای خه‌ڵک خوداناسن، به‌ڵام ناوه‌وه‌تان پڕه‌ له‌ ڕووپامایی و تاوان.


ئه‌ی ڕووپاما، یه‌كه‌مجار كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ده‌ربهێنه‌، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ده‌رهێنانی پووشی نێو چاوی براكه‌ت!


ئاره‌زووی خراپه‌كاران مه‌كه‌ و ئیره‌یی به‌ به‌دكاران مه‌به‌.


چونكه‌ ده‌ترسم كاتێ بێم و وه‌ک ده‌مه‌وێت نه‌تانبینم، ئێوه‌ش وا بمبینن كه‌ نه‌تانه‌وێت. نه‌وه‌ک ناكۆكی، ئیره‌یی، تووڕه‌یی، تاقمكاری، بوختان، غه‌یبه‌ت، له‌خۆباییبوون، شێوان هه‌بێت.


درۆ له‌ ده‌میاندا نادۆزرێته‌وه‌، له‌ به‌رده‌م ته‌ختی خودا گله‌ییان له‌سه‌ر نییه‌.


وه‌ک ئازاد، به‌ڵام نه‌ک ئازادیی په‌رده‌ی به‌دكاری بێت، به‌ڵكو وه‌ک به‌نده‌ی خودا بژین.


یاخود واده‌زانن سیپاره‌كه‌ به‌ ناڕه‌وا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕووحه‌ی كه‌ تیاماندا نیشته‌جێ بوو تامه‌زرۆی ئیره‌ییه‌‌؟


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیره‌یی تاڵ و خۆپه‌رستیتان له‌ دڵدا بوو، شانازی مه‌كه‌ن و نكۆڵی له‌ ڕه‌وا مه‌كه‌ن.


چونكه‌ ئامۆژگاریمان له‌ چه‌واشه‌ و گڵاوی و خه‌ڵه‌تاندن نییه‌،


كه‌واته‌ با جه‌ژن بگێڕین، نه‌ك به‌ هه‌ویرترشی كۆن، هه‌ویرترشی به‌دكاری و خراپه‌، به‌ڵكو به‌ فه‌تیره‌ی دڵسۆزی و ڕه‌وا.


ئیشۆع نه‌تنیئێلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا ئیسڕائیله‌كی ڕه‌وایه‌ كه‌ فێڵی تێدا نییه‌”


وه‌ی به‌حاڵتان، ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشیه‌ ڕووپاماكان! چونكه‌ ئێوه‌ له‌و گۆڕه‌ نادیارانه‌ ده‌چن كه‌ خه‌ڵكی بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆن!”.


له‌و كاته‌دا كه‌ گه‌ل به‌ هه‌زاران كۆببوونه‌وه‌، به‌ جۆرێک یه‌كتریان پێشێل ده‌كرد، به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئاگاداری هه‌وێنی په‌ڕیشییه‌كان بن، كه‌ ڕووپاماییه‌.


به‌ڵام ئیشۆع به‌ ڕووپامایی ئه‌وانی زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه‌؟ دینارێكم بۆ بهێنن با بیبینم”.


ئینجا پارچه‌ پارچه‌ی ده‌كات و به‌شی له‌گه‌ڵ ڕووپاماكاندا داده‌نێت، گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێدا ده‌بێت.


ئه‌ی ڕووپامایان! سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ ئێشه‌عیا پێشبینی باشی كردووه‌ و ده‌ڵێت:


چونكه‌ ئیره‌ییم به‌ لووتبه‌رزه‌كان برد، كه‌ ئاسووده‌یی به‌دكارانم دی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite