Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 1:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 به‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌ک ئێستا ده‌بێ به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه‌ جۆراوجۆره‌كان خه‌م بخۆن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرەوە ئازار بچێژن،

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 1:6
47 Referans Kwoze  

برایانم، به‌وپه‌ڕی شادی دابنێن، كاتێ ده‌كه‌ونه‌ جۆره‌ها تاقیكردنه‌وه‌،


خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه‌ تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه‌ و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت.


له‌ هیوا دڵشادبن، له‌ ته‌نگانه‌ ئارام بگرن، له‌ نوێژكردن په‌یوه‌ست بن،


به‌هۆی ئه‌ویش ڕێپێدراویێتیمان وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه‌ نێو ئه‌م به‌خششه‌ی كه‌ ئێستا تیایدا نیشته‌جێین. شانازیش به‌ هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین.


دڵخۆش و شادمان بن، چونكه‌ پاداشتتان گه‌وره‌یه‌ له‌ ئاسمانان. چونكه‌ هه‌ر وه‌هاش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه‌ قاوداوه‌‌.


ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له‌ مندا هه‌بێت. له‌ جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.


ئێوه‌ش ئێستا خه‌متان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌تانبینمه‌وه‌ و دڵشاد ده‌بن، كه‌سیش ئه‌و خۆشییه‌تان لێ ناستێنێت.


خوداناس گرفتی زۆر ده‌بێت، به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌ هه‌مووی ده‌ربازی ده‌كات،


گیانم له‌ خه‌فه‌تان تووایه‌وه‌. به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌هێزم بكه‌.


وه‌رن بۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووان و بارگرانه‌كان، من ده‌تانحه‌سێنمه‌وه‌.


نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو به‌هۆی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح شانازی به‌ خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه‌ ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه‌.


وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ هانیان ده‌دان له‌ باوه‌ڕ جیگیر بن: پێویسته‌ به‌ ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه‌ نێو پاشایه‌تیی خودا.


به‌ڵام به‌مه‌ دڵخۆش مه‌بن كه‌ ڕووحه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆشبن كه‌ ناوتان له‌ ئاسماناندا نووسراوه‌”.


پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن.


وه‌رن په‌سنی‌ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێین، ده‌نگ هه‌ڵببڕین بۆ تاشه‌به‌ردی ڕزگاریمان.


خه‌م بخۆن و شیوه‌ن بكه‌ن و بگریێن. پێكه‌نینتان بگۆڕن بۆ گریان و خۆشی بۆ خه‌م.


چونكه‌ ته‌نگانه‌ی سووک و كاتیمان زیاتر و زیاتر شكۆمه‌ندییه‌كی قورسی جاویدانی بۆ ئێمه‌ لێ دێته‌ كایه‌وه‌.


با برای پایه‌نزم شانازی به‌ به‌رزییه‌كه‌ی بكات،


چونكه‌ ئێمه‌ خروسه‌بڕانین، كه‌ به‌ ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین


وه‌ک خه‌مبار، به‌ڵام هه‌رده‌م دڵشادین، وه‌ک هه‌ژار به‌ڵام زۆر كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین، وه‌ک هیچمان نه‌بێت و هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو شتێكمان هه‌یه‌.


ئێوه‌ش لاسایی ئێمه‌ و په‌روه‌ردگارتان كرده‌وه‌، له‌ ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به‌ شادیی ڕووحی پارسا وشه‌كه‌تان په‌سه‌ند كرد،


هه‌میشه‌ به‌ په‌روه‌ردگار دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه‌، دڵشاد بن.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


كه‌ خه‌مێكی مه‌زنم هه‌یه‌ و ئازارێكی بێ بڕانه‌وه‌ له‌ دڵمدا هه‌یه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زانیم كه‌ حوكمه‌كانت دادپه‌روه‌رن. به‌ ڕه‌وا زه‌لیلت كردم.


ڕیسوایی دڵی شكاندووم، نه‌خۆش كه‌وتووم. چاوه‌ڕێی سۆز بووم، نه‌بوو، چاوم له‌ دڵنه‌وایی گێڕا، ده‌ستم نه‌كه‌وت.


هه‌موو ئێسقانه‌كانم ده‌ڵێن: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ‌ وه‌ک تۆیه‌؟ تۆ داماو ده‌رباز ده‌كه‌یت له‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌و به‌ هێزترن، هه‌ژار و نه‌بوون له‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی ده‌یانڕووتێننه‌وه‌”.


تاكو هه‌موو ستایشت ڕابگه‌‌یێنم له‌به‌ر ده‌روازه‌كانی كچی سیهیۆن، به‌ ڕزگاری تۆوه‌ شادمان بم.


شه‌یدای هه‌مووتانه‌ و دڵته‌نگ بوو، چونكه‌ نه‌خۆشی ئه‌وتان بیستووه‌.


فریشته‌كه‌ پێی فه‌رموون: “مه‌ترسن! ئه‌وا موژده‌ی خۆشییه‌كی مه‌زنتان ده‌ده‌مێ كه‌ بۆ هه‌موو گه‌له‌:


ڕووحم به‌ خودای ڕزگاریده‌رم دڵشاده‌،


په‌تڕۆس و دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی برد، په‌ژاره‌ و خه‌م دایده‌گرت.


چونكه‌ باشتره‌، ئه‌گه‌ر خواستی خودا بێت، له‌به‌ر چاكه‌كاری ئازار بدرێن، نه‌ک خراپه‌كاری.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite