Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 1:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوک بژاركراون، به‌ پارساكردنی ڕووح بۆ گوێڕایه‌ڵی ئیشۆعی مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی: به‌خشش و ئاشتیتان زیاد بێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 کە بەگوێرەی زانینی پێشووی خودای باوک هەڵبژێردراون، بە پیرۆزکردنی ڕۆحی خۆی بۆ گوێڕایەڵی عیسای مەسیح و پرژاندنی خوێنەکەی: با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 1:2
53 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، برایانی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ خودا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێوه‌ی بۆ ڕزگاری هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ پارساكردنی ڕووح و بڕواكردنی ڕه‌وا.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


بۆ لای ئیشۆع، نێوانگری په‌یمانی نوێ، بۆ خوێنێكی پرژێندراو كه‌ له‌ خوێنی هاویل باشتر ده‌دوێت.


خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه‌ پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه‌. ئایا نازانن نووسراوه‌كه‌ ده‌رباره‌ی ئیلییا چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسڕائیل ده‌پاڕێته‌وه‌:


به‌خشش و ئاشتی بۆتان زیاد بێت، به‌ ناسینی خودا و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.


ئه‌م به‌گوێره‌ی خواستی بڕیارله‌سه‌ردراو و زانینی پێشووی خودا ڕاده‌ستتان كرد، به‌ ده‌ستی گوناهباران له‌خاچتان دا و كوشتتان.


به‌ڵام ئێستا به‌هۆی سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی، ئاشكرا و زانراو بووه‌ بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان


بۆیه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرم، له‌پێناوی بژارده‌كان، تاكو ئه‌وانیش له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ شكۆی جاویدانی.


جا هه‌ندێكتان ئاوا بوون. به‌ڵام شۆرانه‌وه‌، به‌ڵكو پارساكران، به‌ڵكو بێتاوان كران به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و ڕووحی خوداوه‌ندمان.


ئینجا فریشته‌كانی ده‌نێرێت و بژارده‌كانی له‌ چوار باكه‌ كۆده‌كاته‌وه‌، له‌مپه‌ڕی زه‌وییه‌وه‌ تاكو ئه‌وپه‌ڕی ئاسمان.


ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ئه‌و ڕۆژانه‌ی كورت نه‌كردبایه‌وه‌، هیچ جه‌سته‌دارێک ڕزگاری نه‌ده‌بوو. به‌ڵام له‌ پێناوی بژارده‌كان كه‌ هه‌ڵیبژاردوون، ئه‌و ڕۆژانه‌ی كورت كردۆته‌وه‌.


با به‌ دڵێكی ڕاست به‌ متمانه‌ی باوه‌ڕ بچینه‌ پێش خودا كه‌ دڵمان پرژێندراو بێت تاكو له‌ ویژادانی خراپ پاک بێته‌وه‌ و له‌شمان به‌ ئاوێكی پاک شۆردرا بێت.


چونكه‌ هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان به‌ هه‌مووان گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌ چاكه‌دا دانا بن و له‌ خراپه‌ ساكار بن.


كێ سكاڵا له‌ بژارده‌كانی خودا ده‌كات؟ خودایه‌ ئه‌وه‌ی بێتاوان ده‌كات.


ئایا خودا مافی بژارده‌كانی خۆی كه‌ شه‌و و ڕۆژ هاواری بۆ ده‌به‌ن وه‌رناگرێت؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌؟


چونكه‌ مه‌سیحانی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی مه‌زن و په‌رجو ده‌كه‌ن، تا ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش گومڕا ده‌كه‌ن.


ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ كورت نه‌كرابوونایه‌وه‌، كه‌س ڕزگاری نه‌ده‌بوو. به‌ڵام له‌ پێناوی بژارده‌كان، ئه‌و ڕۆژانه‌ كورت ده‌كرێنه‌وه‌.


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


به‌ باوه‌ڕ په‌سخه‌ی كرد و خوێنه‌كه‌ی پرژاند، نه‌وه‌ک له‌ناوبه‌ری نۆبه‌ره‌ ده‌ستیان لێ بدات.


تاكو ببمه‌ ڕاژه‌وانی ئیشۆعی مه‌سیح له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌كان، وه‌ک كاهین له‌ ڕاژه‌ی ئینجیلی خودا، تاكو قوربانیی نه‌ته‌وه‌كان په‌سه‌ندكراو بێت، به‌ ڕووحی پارسا پارساكراو بێت.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین.


بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی خودان و له‌ ڕۆمادان، بانگكراون تا پارسا بن: به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


به‌خشش و په‌یاممان به‌هۆی ئه‌و و له‌پێناوی ناویه‌وه‌ وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،


كه‌وا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ش زانراون}.


میهره‌بانی و ئاشتی و خۆشویستن بۆتان زیاد بێت.


كه‌ ته‌واو كرا، بووه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.


بۆیه‌ وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن.


به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و خۆشویستنی خودا و هاوبه‌شیی ڕووحی پارسا له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.


هه‌موو گومانێک و هه‌ر شتێک كه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستی زانینی خودا به‌رز بێته‌وه‌ ده‌یڕوخێنین، هه‌موو بیرێكیش بۆ گوێڕایه‌ڵی مه‌سیح به‌ دیل ده‌گرین.


به‌گوێره‌ی ئینجیل له‌ پێناوی ئێوه‌دا دوژمنن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ پێناوی باوكاندا خۆشه‌ویستن،


ئێستاش به‌ خودا و وشه‌ی به‌خششه‌كه‌یتان ده‌سپێرم، كه‌ توانای هه‌یه‌ بنیادتان بنێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان میراتتان پێ ببه‌خشێت.


پۆڵۆس، به‌نده‌ی خودا و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی باوه‌ڕی بژارده‌كانی خودا و ناسینی ڕه‌وا كه‌ به‌گوێره‌ی خواترسییه‌،


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


چونكه‌ چه‌ند مه‌سیحێكی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ و په‌رجو ده‌كه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.


فریشته‌كانی به‌ كه‌ڕه‌نایه‌كی مه‌زنه‌وه‌ ده‌نێرێ، بژارده‌كانی له‌ چوار باكه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، له‌مسه‌ری ئاسمانانه‌وه‌ تا ئه‌وسه‌ری.


منداڵانی خوشكه‌ بژارده‌كه‌ت سڵاوت لێده‌كه‌ن. ئامین.


پیره‌كه‌، بۆ خانمه‌ بژارده‌كه‌ و بۆ ڕۆڵه‌كانیشی كه‌ له‌ ڕه‌وادا خۆشمده‌وێن، نه‌ک ته‌نها من، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌وا ده‌ناسن،


وه‌ک ڕۆڵه‌كانی گوێڕایه‌ڵی، وه‌ک كاتی نه‌زانی خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سه‌ كۆنه‌كانتان مه‌گونجێنن،


به‌ڵكو به‌ خوێنێكی گرانبه‌ها، خوێنی مه‌سیح، وه‌ک له‌ به‌رخێكی بێ كه‌موكوڕی و بێ گڵاوی.


له‌پێش دامه‌زراندنی جیهان هه‌ڵبژێردرابوو، له‌ پێناوی ئێوه‌دا له‌م ڕۆژگارانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite