Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 1:17 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

17 ئه‌گه‌ر له‌ باوک ده‌پاڕێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی بێ جوداخوازی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی حوكم ده‌دات، كه‌واته‌ له‌ كاتی نامۆییتان به‌ ترسه‌وه بژین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 لەبەر ئەوەی لە خودای باوک دەپاڕێنەوە، ئەوەی بێ لایەنگری هەرکەسێک بەگوێرەی کردەوەکەی حوکم دەدات، کەواتە لە کاتی نامۆییتاندا بە لەخواترسییەوە بژین.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 1:17
33 Referans Kwoze  

ئێوه‌ش ئاوا نوێژ بكه‌ن: (بابمان وا له‌ ئاسمانانی، ناوت پارسا بێت،


كه‌واته‌ خۆشه‌ویستانم، وه‌ک هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ بوون، نه‌ک ته‌نها كه‌ له‌لاتانم، به‌ڵكو ئێستا زیاتریش كه‌ له‌لاتان نیم، به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ بۆ ڕزگاریتان به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن،


خۆشه‌ویستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵێنانه‌مان هه‌یه‌، با خۆمان له‌ هه‌موو گڵاوییه‌كی جه‌سته‌ و ڕووح بێگه‌رد بكه‌ینه‌وه‌، له‌ ترسی خودادا پارسایی ته‌واو بكه‌ین.


بۆیه‌، چونكه‌ پاشایه‌تیێكی ناله‌رزۆكمان وه‌رگرتووه‌، با سوپاسگوزار بین، به‌هۆیه‌وه‌ به‌ شێوازێكی په‌سه‌ند به‌ ترس و ڕێزه‌وه‌ خودا بپه‌رستین.


داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له‌ ناسینی خۆی بداتێ.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ گه‌وره‌ پیاو داده‌نران هه‌رچییه‌ک بن، به‌لای منه‌وه‌ گرنگ نییه‌، چونكه‌ خودا ته‌ماشای ڕواڵه‌تی مرۆڤ ناكات ئه‌وان هیچیان بۆ په‌یامه‌كه‌م زیاد نه‌كرد.


باشه‌! ئه‌وان له‌به‌ر بێباوه‌ڕی بڕانه‌وه‌، تۆش به‌ باوه‌ڕ جێگیر بوویت. له‌خۆبایی مه‌به‌، به‌ڵكو بترسه‌!


قوتابییه‌كانی خۆیان و هیڕوودسییه‌كانیان نارده‌ لای و وتیان: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ڕاستگۆیت و ڕێگای خودا به‌ ڕه‌وا فێرده‌كه‌یت و گوێ به‌ كه‌س ناده‌یت، چونكه‌ ته‌ماشای ڕواڵه‌تی خه‌ڵک ناكه‌یت.


خۆشه‌ویستان، وه‌ک نامۆ و بێگانه‌ داواتان لێ ده‌كه‌م له‌ هه‌وه‌سه‌كانی له‌ش دوور بكه‌ونه‌وه‌، كه‌ دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێت.


بۆیه‌ كه‌ به‌ڵێنی چوونه‌ حه‌سانه‌وه‌كه‌ی هه‌ر ماوه‌، ده‌بێ بترسین نه‌وه‌ک یه‌كێكتان وابزانێت ناكه‌وێت.


سته‌مكاریش سزای سته‌مه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ و جوداخوازی نییه‌.


ئێوه‌ش گه‌وره‌كان، هه‌مان شتیان بۆ بكه‌ن، واز له‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن بێنن، بزانن گه‌وره‌ی ئێوه‌ش له‌ ئاسماناندایه‌، ئه‌ویش جوداخوازی ناكات.


له‌به‌ر ئه‌مه‌ چۆک بۆ باوكی په‌روره‌دگارمان عیسای مه‌سیح داده‌ده‌م،


به‌ڵكو په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند له‌ دڵتاندا پارسا بكه‌ن، هه‌رده‌م ئاماده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێک سه‌باره‌ت به‌م هیوایه‌ی له‌ ئێوه‌دایه‌ بپرسێ به‌ دڵنه‌رمی و ڕێزه‌وه‌.


كه‌واته‌ هه‌موو كات دڵنیاین و ده‌زانین كه‌ له‌ له‌شدا نیشته‌جێین، له‌ په‌روه‌ردگار دوورین.


به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ‌ له‌ نوێژم بگره‌، گوێ‌ له‌ هاوارم بگره‌. له‌ ئاست گریانم بێده‌نگ مه‌به‌. چونكه‌ له‌لای تۆ وه‌ک نامۆیه‌كم، میوانم وه‌ک هه‌موو باوباپیرانم.


كه‌واته‌ سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له‌ ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه‌: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له‌ هه‌موو شتێكدا خۆتان سه‌لماند كه‌ بێتاوانن له‌و باسه‌دا.


بۆم هاوار ده‌كات: تۆ باوكمی. خوداوه‌ندی منی. تاشه‌به‌ردی ڕزگاری منی.


چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite