Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 1:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 بۆیان ئاشكرا كرا كه‌ بۆ خۆیان نین، به‌ڵكو ڕاژه‌ی ئێوه‌یان ده‌كرد له‌و شتانه‌ی ئێستا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا، به‌هۆی ئه‌وانه‌ی موژده‌یان پێ به‌خشین به‌ ڕووحی پارسا، كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ نێردراوه‌، كه‌ فریشته‌كانیش ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 بۆیان ئاشکرا کرا کە پەیامەکە بۆ خۆیان نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو، واتا ڕووداوەکان لە سەردەمی ئێوە ڕوودەدەن. ئێستا پێتان ڕاگەیەنرا بەهۆی ئەوانەی مزگێنییان پێ بەخشین بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز، کە لە ئاسمانەوە نێردراوە. ئەمانە ئەو ڕووداوانەن کە فریشتەکانیش بە پەرۆشن لێیان ورد ببنەوە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 1:12
56 Referans Kwoze  

جا كاتێ دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌ دێت، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكه‌وه‌ بۆتانی ده‌نێرم، ڕووحی ڕه‌وا، كه‌ له‌ باوكه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت، ئه‌و گه‌واهیم بۆ ده‌دات.


بۆئه‌وه‌ی ئێستا دانایی هه‌مه‌جۆره‌ی خودا بۆ فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران له‌ شوێنه‌ ئاسمانییه‌كاندا زانراو بێت، به‌هۆی وارگه‌وه‌،


به‌ڵام خودا به‌هۆی ڕووحی خۆی بۆی ئاشكرا كردین. چونكه‌ ڕووح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێت، ته‌نانه‌ت قووڵی ناخی خوداش.


چونكه‌ ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان موژده‌مان پێدرا، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ی بیستراوه‌ سوودی بۆیان نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بیستیان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ یه‌كیان نه‌گرته‌وه‌.


پێی فه‌رموون: “بڕۆنه‌ هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن.


به‌ڵام وشه‌ی په‌روه‌ردگار تا جاویدانی ده‌مێنێت”. ئه‌مه‌ش ئه‌و وشه‌یه‌ كه‌ پێی موژده‌تان پێدرا.


ئینجا ته‌ماشام كرد و گوێم له‌ ده‌نگی فریشته‌یه‌كی زۆر بوو له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ و بوونه‌وه‌ره‌كان و پیره‌كان، ژماره‌یان هه‌زار هه‌زار و ده‌ هه‌زار ده‌ هه‌زار ده‌بوو،


به‌ بێگه‌ردی و زانین و ئارامگرتن و نیانی، به‌ ڕووحی پارسا و خۆشویستنی بێ ڕووپامایی،


كه‌ مۆری خۆی لێداوین و وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی خۆی خسته‌ دڵمانه‌وه‌.


به‌ هێزی په‌رجوو و نیشانه‌، به‌ هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له‌ یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به‌ ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند.


ئینجا بۆ لای ڕاستی خودا به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌ڵێنی ڕووحی پارسای له‌ باوكه‌وه‌ وه‌رگرت، ئه‌مه‌ی ڕژاند كه‌وا ئێوه‌ ده‌یبینن و ده‌یبیستن.


خوداش له‌گه‌ڵیان گه‌واهیی دا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجوی جۆراوجۆر و به‌هره‌كانی ڕووحی پارسا به‌گوێره‌ی خواستی خۆی.


ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ مندا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا موژده‌ بده‌م، یه‌كسه‌ر ڕاوێژم به‌ گۆشت و خوێن نه‌كرد،


له‌ مرۆڤیشم وه‌رنه‌گرتووه‌ و فێریش نه‌كراوم، به‌ڵكو به‌ ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه‌.


هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه‌: {چه‌ند جوانه‌ پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه‌!}


چونكه‌ تیایدا بێتاوانكردن له‌ خوداوه‌ ئاشكرا كراوه‌، هه‌ر له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ تا پایان به‌ باوه‌ڕه‌، وه‌ک نووسراوه‌: {خوداناس به‌ باوه‌ڕ ده‌ژیێت}.


پێتان ده‌ڵێم: به‌ تۆبه‌كردنی گوناهبارێک، ئاوا لای فریشته‌كانی خودا ده‌بێته‌ شادی”.


له‌و كاته‌دا ئیشۆع فه‌رمووی: “ئه‌ی باوک، سوپاست ده‌كه‌م، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه‌ ئه‌مانه‌ت له‌ دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه‌ و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه‌.


چونكه‌ برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له‌ یاده‌، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه‌ نه‌بینه‌ بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن.


كاتێ ده‌رچوون و به‌ گونده‌كاندا ده‌گه‌ڕان، موژده‌یان ده‌دا و له‌ هه‌موو لایه‌ک خه‌ڵكیان چاكده‌كرده‌وه‌.


به‌ ڕووحی پارسا بۆی سرووش هاتبوو كه‌ به‌ر له‌ بینینی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار مه‌رگ نابینێت.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، شیمعونی كوڕی یۆنا، چونكه‌ گۆشت و خوێن ئه‌مه‌یان بۆت ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌م كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


له‌ باوكمه‌وه‌ هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه‌ ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه‌ و ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات.


هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له‌ دووره‌وه‌ بینییان و بڕوایان پێ كرد و دانیان پیانا كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن.


به‌م شێوه‌یه‌ به‌ په‌رۆشم موژده‌تان بده‌مێ، ئێوه‌ كه‌ له‌ ڕۆمادان.


كاتێ بینینه‌كه‌ی بینی، یه‌كسه‌ر هه‌وڵماندا بۆ ماقیدۆنیا بڕۆین، دڵنیا بووین كه‌ خودا بانگی كردووین تاكو موژده‌یان بده‌ینێ.


كاتێ په‌تڕۆس باسی ئه‌م شتانه‌ی ده‌كرد، ڕووحی پارسا ڕژایه‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌یان ده‌بیست.


ئینجا دوای ئه‌وه‌ی گه‌واهییان دا و به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار قسه‌یان كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ یروشلایم و موژده‌یان دایه‌ زۆر گوندی شمرنی.


كاتێ نوێژیان ده‌كرد، ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا كۆببوونه‌وه‌ له‌رزی و هه‌موو له‌ ڕووحی پارسا پڕبوون، ئاشكرا به‌ وشه‌ی خودا ده‌دووان.


جا په‌تڕۆس پڕبوو له‌ ڕووحی پارسا، پێی وتن: “ئه‌ی پێشه‌وایانی گه‌ل و ئه‌ی پیران،


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


چونكه‌ بۆ ئه‌م هۆیه‌ موژده‌ درایه‌ مردووانیش، تاكو به‌گوێره‌ی خه‌ڵک له‌ جه‌سته‌دا حوكم بدرێن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی خودا له‌ ڕووحدا بژین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite