7 ئه‌وانه‌ی له ئاسماندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن سێیانن: باوک و وشه‌كه و ڕۆحی پارسا. ئه‌و سێیانه‌ش یه‌كێكن.
7 ئەوانەی شایەتی دەدەن سێیانن:
جـــا بــــڕۆن، هـــه‌مــوو نــــه‌تــــه‌وه‌كــــان بــكــه‌نــه قــوتــابــی، بـه نـاوی بـاوک و ڕۆڵـه و ڕووحـی پـارسـا عـه‌مادیان بكـه‌ن،
به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و خۆشویستنی خودا و هاوبه‌شیی ڕووحی پارسا له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
ئێمه گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”.
له ده‌ستپێكدا، وشه‌كه هه‌بوو، وشه‌كه له‌لای خودا بوو، وشه‌كه‌ش خودا بوو.
ئینجا بۆ لای ڕاستی خودا به‌رزكرایه‌وه و به‌ڵێنی ڕووحی پارسا‌ی له باوكه‌وه وه‌رگرت، ئه‌مه‌ی ڕژاند كه‌وا ئێوه ده‌یبینن و ده‌یبیستن.
ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه به ئاو و خوێن هاتووه، ئیشۆعی مه‌سیح، نه‌ک ته‌نها به ئاو، به‌ڵكو به ئاو و به خوێن. ڕووحه‌كه‌ش گه‌واهی ده‌دات، چونكه ڕووحه‌كه ڕه‌وایه.
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌گه‌ر خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆكه‌م هیچ نییه. باوكمه كه‌وا شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن خودامانه،
كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به سێبه‌ریان و ده‌نگێک له هه‌وره‌كه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!”
من و باوک یه‌كین”.
به وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئاسمانان دروست كران، به هه‌ناسه‌ی ده‌می هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان.
چونكه وه‌ک باوک ژیانی له خۆیدا هه‌یه، به ڕۆڵه‌شی داوه ژیانی له خۆیدا هه‌بێت.
كراسێكی له خوێن هه‌ڵكێشراوی له‌به‌ربوو، ئه‌و ناوه‌ی “وشه‌ی خودا” یه.
باوكه، ناوت شكۆدار بكه!” جا ده‌نگێک له ئاسمانه‌وه هات: “شكۆدارم كردووه و شكۆداریشی ده‌كه‌مه‌وه!”.
منم گه‌واهیی بۆ خۆم ده‌ده‌م، باوكیش كه ناردوومی گه‌واهیم بۆ ده‌دات.
ئه‌گه‌ر گوێی نه‌گرت، یه‌ک یان دوو كه‌س له‌گه‌ڵ خۆت ببه، تاكو هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر زاری دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر بسه‌لمێنرێت.
ئه‌وه‌ی له ده‌ستپێكدا بوو، ئه‌وه‌ی گوێمان لێی‌بوو، ئه‌وه‌ی به چاوی خۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌ماشامان كرد و ده‌ستمان پێی كه‌وت، سه‌باره‌ت به وشه‌ی ژیان
ڕووحی ڕه‌وا، كه‌وا جیهان ناتوانێت په‌سه‌ندی بكات، چونكه نایبینێت و نایناسێت. به‌ڵام ئێوه ده‌یناسن، چونكه له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه و له ئێوه‌دا ده‌بێت.
جا كاتێ دڵنه‌واییده‌ره‌كه دێت، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكه‌وه بۆتانی ده‌نێرم، ڕووحی ڕه‌وا، كه له باوكه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، ئه‌و گه‌واهیم بۆ ده‌دات.
ئه‌وانه‌ش كه له زه‌ویدا گه‌واهی ده‌ده‌ن سێیانن: ڕووح و ئاو و خوێن، ئه‌و سێیانه‌ش بۆ یه‌كێكن.