Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 5:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێت ئه‌م گه‌واهییه‌ له‌ خۆیدا هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی بڕوا به‌ خودا نه‌كات، خودا به‌ درۆزن داده‌نێت، چونكه‌ باوه‌ڕ به‌و گه‌واهییه‌ ناكات كه‌ خودا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 ئەوەی باوەڕ بە کوڕی خودا بهێنێت ئەم شایەتییە لە خۆیدا هەیە. ئەوەی باوەڕ بە خودا نەکات خودا بە درۆزن دادەنێت، چونکە باوەڕ بەو شایەتییە ناکات کە خودا سەبارەت بە کوڕەکەی داویەتی.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 5:10
22 Referans Kwoze  

ڕووح خۆی گه‌واهیی بۆ ڕووحمان ده‌دات كه‌ ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی خوداین.


چونكه‌ ئێوه‌ ڕۆڵه‌ن، خودا ڕووحی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نارده‌ دڵتانه‌وه‌، به‌ هاواره‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “بابه‌! باوكه‌!”


ئه‌وه‌ی گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات، مۆری ده‌كات كه‌ خودا ڕاسته‌.


وشه‌كه‌شی له‌ ئێوه‌دا جێگیر نییه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناردوویه‌تی ئێوه‌ باوه‌ڕی پێ ناهێنن.


برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک یه‌كێكتان دڵێكی خراپ و بێباوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ له‌ خودای زیندوو هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه‌.


هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، ئه‌وه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌. هه‌ر كه‌سێک باوكه‌كه‌ی خۆشبووێ، ئه‌وه‌شی خۆشده‌وێت كه‌ لێی له‌دایكبووه‌.


ئه‌گه‌ر بڵێین: گوناهمان نه‌كردووه‌، ئه‌وا به‌ درۆزنی داده‌نێین و وشه‌كه‌ی له‌ ئێمه‌دا نییه‌.


نهێنیی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن، په‌یمانه‌كه‌شی بۆ فێركردنیانه‌.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له‌ مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه‌ ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”.


چونكه‌ ئێوه‌ مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌ خوداوه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌.


ئه‌ژدیهاكه‌ له‌ ژنه‌كه‌ تووڕه‌ بوو، چوو له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی دیكه‌ی بجه‌نگێت، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا ده‌پارێزن و پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.


ئاواش هه‌ساره‌ی به‌یانیی ده‌ده‌مێ.


وشه‌ی پێغه‌مبه‌رانیشمان هه‌یه‌ و جێگیره‌، كه‌ چاک ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئاگاداری بن، وه‌ک بۆ چرایه‌كی ڕووناک له‌ شوێنێكی تاریک، تاكو ڕۆژ هه‌ڵدێت و هه‌ساره‌ی به‌یان له‌ دڵتاندا هه‌ڵدێت.


چونكه‌ خودا وه‌ها جیهانی خۆشویست، ته‌نانه‌ت ڕۆڵه‌ تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت.


ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت حوكم نادرێت، ئه‌وه‌ش كه‌ باوه‌ڕ ناهێنێ ئه‌وا حوكم دراوه‌، چونكه‌ باوه‌ڕی به‌ ناوی ڕۆڵه‌ تاقانه‌كه‌ی خودا نه‌هێناوه‌.


پێتان بڵێم: ئه‌گه‌ر میراتگر ناكام بێت جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ كۆیله‌، هه‌رچه‌نده‌ خاوه‌نی هه‌موو میراته‌كه‌یه‌،


پیلیپوس وتی: “ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ هه‌موو دڵته‌وه‌ باوه‌ڕ بهێنیت”. وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “باوه‌ڕ ده‌هێنم كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودایه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite