Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 4:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 خۆشه‌ویستان، با یه‌كتریمان خۆشبووێ، چونكه‌ خۆشویستن له‌ خوداوه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێک خۆشویستنی هه‌بێت له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌ و خودا ده‌ناسێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 خۆشەویستان، با یەکتریمان خۆشبوێ، چونکە خۆشەویستی لە خوداوەیە و ئەوەی کەسانی دیکەی خۆشدەوێت لە خوداوە لەدایک بووە و خودا دەناسێت.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 4:7
25 Referans Kwoze  

ئه‌گه‌ر یه‌كێک وتی: “خودام خۆشده‌وێت” و ڕقی له‌ براكه‌ی بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ درۆزنه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی برای خۆی خۆشنه‌وێت كه‌ بینیویه‌تی، چۆن ده‌توانێت خودای خۆشبووێ كه‌ نه‌یبینیوه‌؟


ئه‌وه‌ی خۆشویستنی نه‌بێت خودای نه‌ناسیوه‌، چونكه‌ خودا خۆشویستنه‌.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆشبووێ له‌ ڕووناكیدا جێگیر ده‌بێت و كۆسپی تێدا نییه‌.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


چونكه‌ خودا ڕووحی شكستهێنانی پێمان نه‌داوه‌، به‌ڵكو ڕووحی هێز و خۆشویستن و خۆڕاگری.


هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كتریمان خۆشبووێ، خودا له‌ نێوماندا جێگیر ده‌بێت و خۆشویستنه‌كه‌ی له‌ نێوماندا ته‌واوه‌.


ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و خوداناسه‌، بزانن كه‌وا هه‌ر كه‌سێک خوداناسی بكات له‌ ئه‌وه‌وه‌ له‌دایكبووه‌.


ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه‌ ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای بنه‌ما لاواز و هه‌ژاره‌كان كه‌ ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه‌ كۆیله‌ی ئه‌وانه‌؟


ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان ده‌ده‌مێ: یه‌كتریتان خۆشبووێ. وه‌ک خۆشمویستن، ئێوه‌ش یه‌كتریتان خۆشبووێ.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك خودای خۆشبووێ، ئه‌وا له‌لای ناسراوه‌.


به‌مه‌ ده‌زانین ئه‌ومان ناسیوه‌: ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانی بپارێزین.


ئه‌وه‌ی وتی: “ناسیومه‌” و ڕاسپارده‌كانی ناپارێزێت، ئه‌وا درۆزنه‌ و ڕه‌وای تێدا نییه‌.


برایان، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ نانووسم، به‌ڵكو ڕاسپارده‌یه‌كی كۆنه‌، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌لاتان بوو. ڕاسپارده‌ كۆنه‌كه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا گوێتان لێیبوو.


هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایک بووبێت‌ گوناه‌ ناكات، چونكه‌ تۆوی خودا تیایدا جێگیر ده‌بێت و ناتوانێت گوناه‌ بكات، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌.


خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر خودا ئاوا خۆشیویستین، پێویسته‌ ئێمه‌ش یه‌كتریمان خۆشبووێ.


ئێمه‌ش ئه‌و خۆشویستنه‌ی خودا كه‌ بۆ ئێمه‌یه‌ ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه‌. ئه‌وه‌ی له‌ خۆشویستندا جێگیر بێت له‌ خودا جێگیر ده‌بێت و خوداش له‌ودایه‌.


هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، ئه‌وه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌. هه‌ر كه‌سێک باوكه‌كه‌ی خۆشبووێ، ئه‌وه‌شی خۆشده‌وێت كه‌ لێی له‌دایكبووه‌.


ئێستاش خانم، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ بنووسم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانبووه‌: با یه‌كتریمان خۆشبووێ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite