Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 4:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ڕۆڵه‌كان، ئێوه‌ له‌ خوداوه‌ن، ئه‌وانتان به‌زاندووه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئێوه‌دایه‌ مه‌زنتره‌ له‌وه‌ی له‌ جیهاندایه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ڕۆڵە خۆشەویستەکان، ئێوە لە خوداوەن و بەسەر ئەو پێغەمبەرە درۆزنانەدا زاڵ بوون، چونکە ڕۆحی خودا ئەوەی لە ئێوەدایە گەورەترە لە ڕۆحی شەیتان ئەوەی لە جیهاندایە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 4:4
28 Referans Kwoze  

ئیتر چی به‌مه‌ بڵێین؟ ئه‌گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت كێ دژمانه‌؟


چونكه‌ هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووبێت جیهان ده‌به‌زێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یه‌ كه‌ جیهان ده‌به‌زێنێت: باوه‌ڕمانه‌.


به‌ڵام له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌ركه‌وتنمان مه‌زن ده‌بێت به‌وه‌ی خۆشیویستووین.


ئێمه‌ش ئه‌و خۆشویستنه‌ی خودا كه‌ بۆ ئێمه‌یه‌ ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه‌. ئه‌وه‌ی له‌ خۆشویستندا جێگیر بێت له‌ خودا جێگیر ده‌بێت و خوداش له‌ودایه‌.


ئێمه‌ش ڕووحی جیهانمان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵكو ئه‌و ڕووحه‌ی له‌ خوداوه‌یه‌، تاكو له‌و شتانه‌ بزانین كه‌ خودا پێی به‌خشیوین.


ده‌زانین ئێمه‌ له‌ خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له‌ ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه‌.


به‌مه‌ ده‌زانین له‌ ئه‌ودا جێگیر ده‌بین و ئه‌ویش له‌ ئێمه‌: چونكه‌ ئه‌و له‌ ڕووحی خۆی پێیداوین.


له‌ كۆتاییدا برایان، به‌هێز بن له‌ په‌روه‌ردگار و له‌ هێزه‌ گه‌وره‌كه‌ی.


تاكو به‌ باوه‌ڕ مه‌سیح له‌ دڵتاندا نیشته‌جێ بێت و


ئه‌وان به‌ خوێنی كاوڕه‌كه‌ و به‌ وشه‌ی گه‌واهییان به‌زاندییان، تا ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مه‌رگیش ژیانی خۆیان خۆشنه‌ویست.


ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی بپارێزێت، له‌ودا جێگری ده‌بێت و ئه‌ویش له‌م، به‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌و له‌ ئێمه‌دا جێگیره‌، به‌و ڕووحه‌ی كه‌ پێیداوین.


ئێستا حوكمدانی ئه‌م جیهانه‌یه‌. ئێستا سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه‌ ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌.


من له‌‌واندام و تۆ له‌ مندای، تاكو به‌ ته‌واوی یه‌ک بن، تاكو جیهانیش بزانێت تۆ منت ناردووه‌ و ئه‌وانت خۆشویست، وه‌ک منت خۆشویست.


ئێمه‌ له‌ خوداوه‌ین. ئه‌وه‌ی خودا بناسێت گوێمان لێ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ نه‌بێت گوێمان لێ ناگرێت. ڕووحی ڕه‌وا و ڕووحی چه‌واشه‌ به‌مه‌ ده‌ناسین.


په‌رستگای خوداش چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بتدا هه‌یه‌؟ چونكه‌ ئێوه‌ په‌رستگای خودای زیندوون، وه‌ک خودا فه‌رموویه‌تی: {تیایاندا نیشته‌جێ ده‌بم و له‌گه‌ڵیان ڕێده‌كه‌م، ده‌بمه‌ خوداوه‌ندیان و ئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی من}.


بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم، باوكه‌كان، چونكه‌ ئه‌وه‌تان ناسیوه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌یه‌. بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم، لاوه‌كان، چونكه‌ به‌دكارتان به‌زاند. بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم، منداڵه‌كان، چونكه‌ باوكتان ناسیوه‌.


خواردن بۆ ورگه‌ و ورگیش بۆ خواردن، خوداش ئه‌م و ئه‌و له‌ناوده‌بات. به‌ڵام له‌ش بۆ داوێنپیسی نییه‌، به‌ڵكو بۆ په‌روه‌ردگاره‌، په‌روه‌ردگاریش بۆ له‌شه‌.


پێشتر تیایدا به‌گوێره‌ی ڕۆژگاری ئه‌م جیهانه‌ ڕه‌فتارتان ده‌كرد، به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی با، ئه‌و ڕووحه‌ی ئێستا له‌ ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون كارده‌كات.


له‌سه‌ر حوكمدانیش، چونكه‌ سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه‌ حوكم دراوه‌.


كه‌ خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره‌ هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه‌، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه‌، كه‌ وێنه‌ی خودایه‌.


درێژه‌ به‌ قسه‌ ناده‌م، چونكه‌ سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه ‌وا دێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر من نییه‌.


ڕۆڵه‌كانم، ئه‌مانه‌تان بۆ ده‌نووسم تاكو گوناه‌ نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوناهی كرد، ئه‌وا له‌لای باوک داكۆكیكارمان هه‌یه‌ ئیشۆعی مه‌سیحی بێتاوان.


چونكه‌ كاتێ دڵمان سه‌ركۆنه‌مان ده‌كات، خودا له‌ دڵمان مه‌زنتره‌ و هه‌موو شتێک ده‌زانێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite