Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 4:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ڕووحی خودا به‌مه‌ ده‌ناسنه‌وه‌: هه‌ر ڕووحێک دان بنێت كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌، ئه‌وا له‌لایه‌ن خوداوه‌یه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ڕۆحی خودا بەمە دەناسنەوە: هەر ڕۆحێک دان بەوەدا بنێت کە عیسای مەسیح لە جەستەدا هاتووە، ئەوا ئەو ڕۆحە لە خوداوەیە،

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 4:2
10 Referans Kwoze  

بۆیه‌ بزانن كه‌ كه‌س نییه‌ به‌ ڕووحی خودا بدوێت و بڵێت: “ئیشۆع ئه‌ناتیما”، كه‌سیش ناتوانێت بڵێت: “ئیشۆع په‌روه‌ردگاره‌”، به‌ ڕووحی پارسا نه‌بێت.


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، ئه‌وه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌. هه‌ر كه‌سێک باوكه‌كه‌ی خۆشبووێ، ئه‌وه‌شی خۆشده‌وێت كه‌ لێی له‌دایكبووه‌.


به‌ڵام هه‌ر ڕووحێكیش دان به‌ ئیشۆع نه‌نێت كه‌ له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌، ئه‌وا له‌ خوداوه‌ نییه‌. ئه‌و ڕووحه‌ دژه‌ مه‌سیحه‌ كه‌ بیستووتانه‌ دێت، ئێستا وا له‌ جیهاندایه‌.


هه‌ر كه‌سێک نكۆڵی له‌ ڕۆڵه‌ بكات باوكه‌كه‌ی نابێت، ئه‌وه‌ش دان به‌ ڕۆڵه‌ بنێت باوكه‌كه‌شی ده‌بێت.


ژیانه‌كه‌ ده‌ركه‌وت، ژیانی جاویدانیمان بینی و گه‌واهیی ده‌ده‌ین و بۆتانی ڕاده‌گه‌یێنین، ئه‌وه‌ی له‌لای باوک بوو و بۆمان ده‌ركه‌وت


ئه‌وه‌ی دان بنێت كه‌وا ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه‌، خودا له‌ودا جێگیر ده‌بێت و ئه‌ویش له‌ خودا.


چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته‌ جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌واشه‌كار و دژه‌ مه‌سیحن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite