Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 4:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 ئه‌وه‌ی دان بنێت كه‌وا ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه‌، خودا له‌ودا جێگیر ده‌بێت و ئه‌ویش له‌ خودا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 هەرکەسێک دانی پێدا بنێت کە عیسا کوڕی خودایە، ئەوا خودا بە یەکگرتوویی لەگەڵ ئەو کەسەدا دەژیێت، ئەویش بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژیێت.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 4:15
15 Referans Kwoze  

كێیه‌ جیهان ده‌به‌زێنێت؟ ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه‌ كه‌ ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه‌.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ زارت دانت به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار نا و به‌ دڵ باوه‌ڕت هێنا كه‌ خودا له‌نێو مردوواندا هه‌ستاندیه‌وه‌، ڕزگار ده‌بیت.


هه‌ركه‌سێک له‌پێش خه‌ڵک دانم پیابنێت، منیش له‌پێش باوكم كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌، دانی پیاده‌نێم.


ڕووحی خودا به‌مه‌ ده‌ناسنه‌وه‌: هه‌ر ڕووحێک دان بنێت كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌، ئه‌وا له‌لایه‌ن خوداوه‌یه‌،


ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی بپارێزێت، له‌ودا جێگری ده‌بێت و ئه‌ویش له‌م، به‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌و له‌ ئێمه‌دا جێگیره‌، به‌و ڕووحه‌ی كه‌ پێیداوین.


هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره‌، بۆ شكۆی خودای باوک.


هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كتریمان خۆشبووێ، خودا له‌ نێوماندا جێگیر ده‌بێت و خۆشویستنه‌كه‌ی له‌ نێوماندا ته‌واوه‌.


هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، ئه‌وه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌. هه‌ر كه‌سێک باوكه‌كه‌ی خۆشبووێ، ئه‌وه‌شی خۆشده‌وێت كه‌ لێی له‌دایكبووه‌.


پێشتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێت.


چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته‌ جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌واشه‌كار و دژه‌ مه‌سیحن.


ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه‌ له‌ مندا جێگیر ده‌بێت و منیش له‌ ئه‌ودا.


هه‌ر كه‌سێک نكۆڵی له‌ ڕۆڵه‌ بكات باوكه‌كه‌ی نابێت، ئه‌وه‌ش دان به‌ ڕۆڵه‌ بنێت باوكه‌كه‌شی ده‌بێت.


ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا بیستتان با له‌ ئێوه‌دا جێگیر بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا بیستتان له‌ ئێوه‌دا جێگیر بێت، ئه‌وا له‌ ڕۆڵه‌ و باوكدا جێگیر ده‌بن.


ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی: باوه‌ڕمان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت و یه‌كتریمان خۆشبووێ، وه‌ک ڕایسپاردووین.


پیلیپوس وتی: “ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ هه‌موو دڵته‌وه‌ باوه‌ڕ بهێنیت”. وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “باوه‌ڕ ده‌هێنم كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودایه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite