Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 4:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كتریمان خۆشبووێ، خودا له‌ نێوماندا جێگیر ده‌بێت و خۆشویستنه‌كه‌ی له‌ نێوماندا ته‌واوه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 هەرگیز کەس خودای نەبینیوە. ئەگەر یەکتریمان خۆشبوێ، ئەوا بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژین و خۆشەویستییەکەی لە ناخماندا تەواوە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 4:12
14 Referans Kwoze  

هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌، ڕۆڵه‌ی تاقانه‌، ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌شی باوكدایه‌، ئه‌و ده‌ریخست.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی وشه‌كه‌ی بپارێزێت، ئه‌وا به‌ ڕاستی خۆشویستنی خودا له‌مه‌دا ته‌واوه‌. به‌مه‌ ده‌زانین ئێمه‌ له‌و داین:


ته‌نها ئه‌و نه‌مره‌، له‌ ڕووناكیه‌ک نیشته‌جێیه‌ كه‌ كه‌س لێی نزیک نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینیوه‌ و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئه‌وه‌ ڕێز و توانای جاویدانی. ئامین.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک وتی: “خودام خۆشده‌وێت” و ڕقی له‌ براكه‌ی بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ درۆزنه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی برای خۆی خۆشنه‌وێت كه‌ بینیویه‌تی، چۆن ده‌توانێت خودای خۆشبووێ كه‌ نه‌یبینیوه‌؟


ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی بپارێزێت، له‌ودا جێگری ده‌بێت و ئه‌ویش له‌م، به‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌و له‌ ئێمه‌دا جێگیره‌، به‌و ڕووحه‌ی كه‌ پێیداوین.


ئێمه‌ له‌ خوداوه‌ین. ئه‌وه‌ی خودا بناسێت گوێمان لێ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ نه‌بێت گوێمان لێ ناگرێت. ڕووحی ڕه‌وا و ڕووحی چه‌واشه‌ به‌مه‌ ده‌ناسین.


بۆ پاشای جاویدانی، نه‌مر و نه‌بینراو، تاقه‌ خودای دانا، ڕێز و شكۆی تاهه‌تایه‌ بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


به‌ باوه‌ڕ میسڕی به‌جێهێشت و له‌ تووڕه‌یی پاشا نه‌ترسا. دانی به‌خۆیدا گرت وه‌ک ئه‌وه‌ ببینێ كه‌ نه‌بینراوه‌.


به‌ڵام ئێستا ئه‌م سێیانه‌ ده‌مێنێن، باوه‌ڕ و هیوا و خۆشویستن، به‌ڵام مه‌زنترینیان خۆشویستنه‌.


ئێمه‌ش ئه‌و خۆشویستنه‌ی خودا كه‌ بۆ ئێمه‌یه‌ ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه‌. ئه‌وه‌ی له‌ خۆشویستندا جێگیر بێت له‌ خودا جێگیر ده‌بێت و خوداش له‌ودایه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite