Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 3:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایک بووبێت‌ گوناه‌ ناكات، چونكه‌ تۆوی خودا تیایدا جێگیر ده‌بێت و ناتوانێت گوناه‌ بكات، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، چونکە تۆوی خودای تێدا دەچەسپێت. ناتوانێت بەردەوام‏ بێت لە گوناهکردن، لەبەر ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 3:9
18 Referans Kwoze  

ده‌زانین هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووبێت گوناه‌ ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ له‌ دایكبووه‌ خۆی ده‌پارێزێت، به‌دكاریش ده‌ستی لێ نادات.


ئێوه‌ش له‌دایک بوونه‌وه‌، نه‌ک به‌ تۆوێكی فه‌وتاو به‌ڵكو نه‌فه‌وتاو، به‌ وشه‌ی زیندووی خودا كه‌ تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه‌.


ئه‌وانه‌ی نه‌ به‌ خوێن، نه‌ به‌ خواستی جه‌سته‌، نه‌ به‌ خواستی پیاو له‌دایكبوون، به‌ڵكو له‌ خوداوه‌.


ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و خوداناسه‌، بزانن كه‌وا هه‌ر كه‌سێک خوداناسی بكات له‌ ئه‌وه‌وه‌ له‌دایكبووه‌.


هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی هه‌بێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، ئه‌وه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌. هه‌ر كه‌سێک باوكه‌كه‌ی خۆشبووێ، ئه‌وه‌شی خۆشده‌وێت كه‌ لێی له‌دایكبووه‌.


چونكه‌ هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووبێت جیهان ده‌به‌زێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یه‌ كه‌ جیهان ده‌به‌زێنێت: باوه‌ڕمانه‌.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌دایک نه‌بێته‌وه‌، ناتوانێت پاشایه‌تیی خودا ببینێت”.


چونكه‌ ئاره‌زووی جه‌سته‌ دژی ڕووحه‌، ڕووحه‌یش دژی جه‌سته‌یه‌. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وی دیكه‌ ده‌كات، تاكو ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێت.


خۆشه‌ویستان، با یه‌كتریمان خۆشبووێ، چونكه‌ خۆشویستن له‌ خوداوه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێک خۆشویستنی هه‌بێت له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌ و خودا ده‌ناسێت.


دره‌ختی چاک ناتوانێت به‌رهه‌می خراپ دروست بكات و دره‌ختی خراپیش ناتوانێت به‌رهه‌می باش دروست بكات.


حاشا! ئێمه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ مردین، ئیتر چۆن تیایدا بژین؟


چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بینیوومانه‌ و بیستوومانه‌ ناتوانین باسی نه‌كه‌ین”.


به‌ هیوای ژیانی جاویدانی، ئه‌وه‌ی خودا، كه‌ درۆ ناكات، پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ڵێنی پێ داوه‌،


هه‌روه‌ها تاوان ناكه‌ن و به‌ ڕێگای ئه‌ودا ده‌ڕۆن.


هه‌ر كه‌سێک له‌ودا جێگیر بێت، گوناه‌ ناكات. هه‌ر كه‌سێک گوناه‌ بكات نه‌ بینیویه‌تی و نه‌ ناسیویه‌تی.


خۆشه‌ویستم، لاسایی خراپه‌ مه‌كه‌وه‌ به‌ڵكو چاكه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی چاكه‌ بكات له‌ خوداوه‌یه‌، ئه‌وه‌ش خراپه‌ بكات، خودای نه‌بینیوه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite