Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 3:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 ئه‌وه‌ی گوناه‌ بكات له‌ ئیبلیسه‌، چونكه‌ ئیبلیس له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گوناهی كرده‌وه‌. ڕۆڵه‌ی خودا بۆ ئه‌مه‌ ده‌ركه‌وت، تاكو كاره‌كانی ئیبلیس هه‌ڵبوه‌شێنێه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 ئەوەی گوناه بکات لە ئیبلیسە، چونکە ئیبلیس هەر لە سەرەتاوە گوناهی کردووە. کوڕی خودا بۆ ئەمە دەرکەوت، تاکو کارەکانی ئیبلیس تێکبدات.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 3:8
26 Referans Kwoze  

بۆیه‌ كه‌ ڕۆڵه‌كان له‌ گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌شداری له‌م شتانه‌كرد، تاكو به‌ مه‌رگ ئه‌وه‌ له‌ناوببات كه‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگی هه‌یه‌، واتا ئیبلیس،


ئێوه‌ له‌ باوكێكن كه‌ ئیبلیسه‌، ده‌تانه‌وێت به‌ ئاره‌زووه‌كانی باوكتان بكه‌ن. ئه‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بكوژ بووه‌، له‌ ڕه‌وادا جێگیر نه‌بووه‌، چونكه‌ ڕه‌وا له‌ودا نییه‌. كاتێكیش درۆ ده‌كات، باسی شتی خۆی ده‌كات، چونكه‌ درۆزنه‌ و باوكی درۆیه‌.


سه‌رۆكه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ككرد و به‌ ئاشكرا كردنییه‌ په‌ند، له‌خاچدا به‌سه‌ریاندا زاڵبوو.


خوداوه‌ندی ئاشتی خێرا شه‌یتان له‌ ژێر پێتان پان ده‌كاته‌وه‌. به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.


له‌سه‌ر حوكمدانیش، چونكه‌ سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه‌ حوكم دراوه‌.


ئێستا حوكمدانی ئه‌م جیهانه‌یه‌. ئێستا سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه‌ ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌.


چونكه‌ خودا به‌زه‌یی به‌ فریشته‌ نه‌هاته‌وه‌ كه‌ گوناهیان كرد، به‌ڵكو به‌ زنجیری تاریكی فڕێیدانه‌ قووڵایی دۆزه‌خ و به‌ پاسكردنه‌وه‌ ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن.


وتی: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی، چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ ناومان ببه‌یت! من ده‌تناسم تۆ كێیت، تۆ پارساكه‌ی خودایت!”


پێشتر تیایدا به‌گوێره‌ی ڕۆژگاری ئه‌م جیهانه‌ ڕه‌فتارتان ده‌كرد، به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی با، ئه‌و ڕووحه‌ی ئێستا له‌ ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون كارده‌كات.


ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “شه‌یتانم بینی وه‌ک بروسكه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌كه‌وت.


ڕۆڵه‌كانی خودا و ڕۆڵه‌كانی ئیبلیس به‌مه‌ ده‌رده‌كه‌ون: هه‌ر كه‌سێک خوداناسی نه‌كات له‌ خوداوه‌ نییه‌، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی خۆشنه‌وێت.


كێڵگه‌كه‌ش جیهانه‌، تۆوه‌ چاكه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی پاشایه‌تین، زیوانه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی به‌دكاره‌كه‌ن،


ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه‌ دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی لێیه‌. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن.


ده‌زانین ئێمه‌ له‌ خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له‌ ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه‌.


ده‌زانن ئه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ تاكو گوناه‌ لابدات، خۆی گوناهی تێدا نییه‌.


هه‌ر كه‌سێک ناوی له‌ سیپاره‌ی ژیاندا نه‌دۆزرایه‌وه‌ نووسرابێت، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه‌.


هه‌روه‌ها ئه‌و فریشتانه‌ی پایه‌كانی خۆیان نه‌پاراست، به‌ڵكو شوێنی خۆیان به‌جێهێشت، به‌ كۆتی جاویدانی بۆ سزای ڕۆژی مه‌زن له‌ ژێر تاریكیدا هه‌ڵگیران.


تاقیكه‌ره‌وه‌ لێی هاته‌ پێش، پێی وت: “ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت، بڵێ با ئه‌م به‌ردانه‌ ببنه‌ نان”.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به‌ ڕووحی خودا شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌م، ئه‌وا پاشایه‌تی خودا هاتۆته‌ سه‌رتان!


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


ده‌بووایه‌ مه‌سیح له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ چه‌ندین جار ئازاری بچێژتایه‌. به‌ڵام ئێستا له‌ پایانی ڕۆژگار ته‌نها جارێک ده‌ركه‌وت تاكو گوناه‌ پووچه‌ڵ بكات، به‌وه‌ی خۆی كرده‌ قوربانی.


ژیانه‌كه‌ ده‌ركه‌وت، ژیانی جاویدانیمان بینی و گه‌واهیی ده‌ده‌ین و بۆتانی ڕاده‌گه‌یێنین، ئه‌وه‌ی له‌لای باوک بوو و بۆمان ده‌ركه‌وت


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite