Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 3:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ڕۆڵه‌كان، با كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات: ئه‌وه‌ی خوداناسی بكات خوداناسه‌، وه‌ک ئه‌ویش خوداناسه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ڕۆڵە خۆشەویستەکان، با کەس چەواشەتان نەکات. ئەوەی ڕاستودروستی پەیڕەو بکات ڕاستودروستە، وەک چۆن ئەویش ڕاستودروستە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 3:7
28 Referans Kwoze  

ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و خوداناسه‌، بزانن كه‌وا هه‌ر كه‌سێک خوداناسی بكات له‌ ئه‌وه‌وه‌ له‌دایكبووه‌.


چونكه‌ نه‌ک ئه‌وانه‌ی ته‌ورات ده‌بیستن له‌لای خودا بێتاوانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كار به‌ ته‌ورات ده‌كه‌ن، بێتاوان ده‌كرێن.


هه‌ر كه‌سێک ئه‌م هیوایه‌ی به‌و هه‌بێت، هه‌روه‌ک ئه‌و بێگه‌رده‌، خۆی بێگه‌رد ده‌كاته‌وه‌.


ئه‌مانه‌م بۆ ئێوه‌ نووسی ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌تان ده‌كه‌ن،


ڕۆڵه‌كانم، ئه‌مانه‌تان بۆ ده‌نووسم تاكو گوناه‌ نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوناهی كرد، ئه‌وا له‌لای باوک داكۆكیكارمان هه‌یه‌ ئیشۆعی مه‌سیحی بێتاوان.


تۆ حه‌زت له‌ بێتاوانیه‌ و ڕقت له‌ خراپه‌‌یه‌، بۆیه‌ خودای خۆت، له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی كردیت.


به‌ڵكو له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وی له‌ دڵدا بێت و كاری خوداناسی بكات، له‌لای په‌سه‌نده‌.


چونكه‌ به‌روبوومی ڕووناكی له‌ هه‌موو چاكه‌ و خوداناسی و ڕه‌وایه‌كدایه‌،


به‌خته‌وه‌ری بۆ پارێزه‌رانی ڕه‌وا، بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌موو كاتێ دروستكارن.


ئه‌وه‌ی خودی خۆی له‌ له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به‌ قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه‌.


ئایا نازانن كه‌ سته‌مكاران نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا؟ هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن: نه‌ داوێنپیس و نه‌ بتپه‌رست و نه‌ مێباز و نه‌ به‌دڕه‌وشت و نه‌ نێرباز،


هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان به‌ پارسایی و خوداناسی له‌به‌رده‌می.


تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌ كه‌ خودا یه‌كه‌، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن!


پڕبووبن له‌ به‌رهه‌می خوداناسی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا.


من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خوداناسیتان له‌ ته‌وراتزانان و په‌ڕیشییه‌كان زیاتر نه‌بێت، هه‌رگیز ناچنه‌ نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه‌.


به‌ڵام ته‌نها گوێگری وشه‌كه‌ مه‌بن، به‌ڵكو كاری پێ بكه‌ن، ئه‌گینا خۆتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.


ئه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م ده‌یه‌كی هه‌موو شتێكی بۆ جیا كرده‌وه‌. یه‌كه‌مجار ناوی به‌ واتای “پاشای خوداناسی” دێت، دواتر “پاشای شالم” واتا “پاشای ئاشتی”.


به‌ڵام له‌ باره‌ی ڕۆڵه‌كه‌: “ئه‌ی خودا، ته‌ختی تۆ بۆ جاویدانیه‌، دارده‌ستی پاشایه‌تییت دارده‌ستی ڕاسته‌ڕێیه‌.


كه‌س به‌ قسه‌ی ناڕه‌وا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌مانه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون.


ڕۆڵه‌كانم، با به‌ وشه‌ و زمان خۆشویستن نه‌كه‌ین، به‌ڵكو به‌ كردار و به‌ ڕه‌وا!


به‌مه‌ خۆشویستن له‌گه‌ڵمان ته‌واو ده‌كرێت: كه‌ له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا دڵنیا بین، چونكه‌ ئێمه‌ش له‌م جیهانه‌دا وه‌كو ئه‌و ده‌بین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite