5 ده‌زانن ئه‌و ده‌ركه‌وتووه تاكو گوناه لابدات، خۆی گوناهی تێدا نییه.
5 دەزانن ئەو دەرکەوت تاکو گوناهەکان لاببات. ئەو خۆی بێ گوناهە.
چونكه ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له پێناوی ئێمه كردییه گوناه، تاكو له ئه‌ودا ببینه بێتاوانیی خودا.
مه‌سیحیش جارێک پێشكه‌ش كرا، تاكو گوناهی زۆر كه‌س هه‌ڵبگرێت. بێ گوناهیش ده‌رده‌كه‌وێته‌وه بۆ ڕزگاریی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
چونكه مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێ‌تاوان له پێناوی تاوانباران، تاكو له خودامان نزیک بكاته‌وه. جه‌سته‌ی مراندووه به‌ڵام به ڕووح زیندووه،
ئه‌وه‌ی خودی خۆی له له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به گوناه بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه.
ده‌بووایه مه‌سیح له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه چه‌ندین جار ئازاری بچێژتایه. به‌ڵام ئێستا له پایانی ڕۆژگار ته‌نها جارێک ده‌ركه‌وت تاكو گوناه پووچه‌ڵ بكات، به‌وه‌ی خۆی كرده قوربانی.
بۆ به‌یانی یوخه‌ننه‌ن بینی ئیشۆع به‌ره‌و لای دێت، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان هه‌ڵده‌گرێت!
هه‌روه‌ها له ئیشۆعی مه‌سیحیش كه گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاسته، نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه، و سه‌رۆكی پاشاكانی سه‌ر زه‌وییه: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشده‌وێ و به خوێنی خۆی ئێمه‌ی شوشته‌وه له گوناهه‌كانمان و
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕووناكی‌دا بڕۆین، وه‌ک ئه‌و له ڕووناكیدایه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوبه‌شیمان هه‌یه و خوێنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی له هه‌موو گوناهێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه.
ژیانه‌كه ده‌ركه‌وت، ژیانی جاویدانیمان بینی و گه‌واهیی ده‌ده‌ین و بۆتانی ڕاده‌گه‌یێنین، ئه‌وه‌ی له‌لای باوک بوو و بۆمان ده‌ركه‌وت
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه خۆی به‌ختكرد، تاكو له هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.
“ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فێڵی له‌سه‌ر زاری نه‌بوو”.
ئه‌و پرشنگی شكۆی خودایه و وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه به وشه‌ی هێزی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی پاكسازی بۆ گوناه كرد له لای ڕاستی مه‌زنایه‌تیی دانیشت له به‌رزاییدا،
ئه‌م وشه‌یه ڕاسته و شایانی ته‌واوی په‌سه‌ندكردنه: ئیشۆعی مه‌سیح بۆ ڕزگاركردنی گوناهباران هاته جیهان منیش یه‌كه‌میانم.
وا كوڕێكی ده‌بێت، ناوی ده‌نێیت ئیشۆع، چونكه گه‌له‌كه‌ی له گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات”.
ڕۆڵه‌كانم، ئه‌مانه‌تان بۆ ده‌نووسم تاكو گوناه نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوناهی كرد، ئه‌وا له‌لای باوک داكۆكیكارمان هه‌یه ئیشۆعی مه‌سیحی بێ‌تاوان.
له‌پێش دامه‌زراندنی جیهان هه‌ڵبژێردرابوو، له پێناوی ئێوه‌دا له‌م ڕۆژگارانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت.
چونكه كاهینی باڵایه‌كمان نییه كه نه‌توانێ سكی به لاوازییه‌كانمان بسووتێ، به‌ڵكو وه‌كو ئێمه له هه‌موو شتێک تاقی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بێ گوناه.
چونكه كاهینێكی باڵای ئاوا له ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه، پارسا و بێ خراپه و بێ گڵاوی، له گوناهباران جیاكرایه‌وه و له ئاسمان به‌رزتر كرا.
به دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه: خودا له له‌شدا ده‌ركه‌وت، له ڕووح‌دا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه.
درێژه به قسه ناده‌م، چونكه سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه وا دێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر من نییه.
كامه‌تان ده‌توانێت گوناهێكم له‌سه‌ر بسه‌لمێنێ؟ جا ئه‌گه‌ر ڕه‌وا ده‌ڵێم، بۆچی باوه‌ڕم پێ ناهێنن؟
منیش نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام تاكو بۆ ئیسڕائیل ده‌ربكه‌وێت، بۆیه هاتووم به ئاو عه‌ماد بكه‌م”.
كاتێ سه‌رپه‌له‌كه ئه‌م شتانه‌ی بینی كه ڕوویدا، خودای شكۆدار كرد، وتی: “به ڕاستی ئه‌م پیاوه بێ‌تاوان بوو!”.
سزای ئێمه دادپه‌روه‌رانه‌یه، له جیاتی كردارمانه وه‌ریده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه هیچ شتێكی ناشیاوی نه‌كردووه”.
ده‌زانن به شتی له‌ناوچووی وه‌ک زیو یان زێڕ قوربانیتان بۆ نه‌رداروه، له‌و ژیانه ناڕه‌وایه‌ی له باوباپیرانه‌وه بۆتان مابووه‌وه،
ئه‌و گوناه پۆشی گوناهه‌كانمانه، نه‌ک ته‌نها گوناهه‌كانی ئێمه، به‌ڵكو گوناهه‌كانی هه‌موو جیهانیش.
ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و خوداناسه، بزانن كه‌وا هه‌ر كه‌سێک خوداناسی بكات له ئه‌وه‌وه له‌دایكبووه.
ئه‌وه‌ی گوناه بكات له ئیبلیسه، چونكه ئیبلیس له سه‌ره‌تاوه گوناهی كرده‌وه. ڕۆڵه‌ی خودا بۆ ئه‌مه ده‌ركه‌وت، تاكو كاره‌كانی ئیبلیس هه‌ڵبوه‌شێنێه‌وه.