Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 2:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ ده‌نووسم، ئه‌و ڕه‌وایه‌ی له‌ ئه‌و و ئێوه‌دا هه‌یه‌: چونكه‌ تاریكی به‌سه‌رچوو، وا ڕووناكییه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ پرشنگ ده‌داته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ دەنووسم، ئەو ڕاستییەی کە لە مەسیح و ئێوەدا هەیە، چونکە تاریکی بەسەردەچێت، وا ڕووناکییە ڕاستەقینەکە پڕشنگ دەداتەوە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 2:8
31 Referans Kwoze  

چونكه‌ پێشتر ئێوه‌ تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له‌ په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن،


شه‌و له‌ ته‌واوبوونه‌، وا ڕۆژ هه‌ڵدێت. با كرداری تاریكی دابكه‌نین و چه‌كه‌كانی ڕووناكی بپۆشین.


ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان ده‌ده‌مێ: یه‌كتریتان خۆشبووێ. وه‌ک خۆشمویستن، ئێوه‌ش یه‌كتریتان خۆشبووێ.


دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به‌ تاریكیدا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”.


ئه‌و ڕووناكییه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ هه‌موو مرۆڤێک ڕووناک ده‌كاته‌وه‌، ده‌هاته‌ جیهان.


من وه‌ک ڕووناكی هاتوومه‌ته‌ جیهان، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕم پێ بهێنێت له‌ تاریكیدا نه‌مێنێته‌وه‌.


له‌ ئه‌وه‌وه‌ ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان دراوه‌تێ: ئه‌وه‌ی خودای خۆشبووێ، با براكه‌شی خۆشبووێ.


خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر خودا ئاوا خۆشیویستین، پێویسته‌ ئێمه‌ش یه‌كتریمان خۆشبووێ.


ئێستاش ئاشكرا بوو به‌ ده‌ركه‌وتنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌رمان، ئه‌وه‌ی مه‌رگی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، ژیان و نه‌مری به‌هۆی ئینجیل ڕووناک كرده‌وه‌،


چونكه‌ به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌زانن، هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، له‌ پێناوی ئێوه‌دا بووه‌ هه‌ژار، تا ئێوه‌ به‌ هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن.


بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه‌، تاكو له‌ تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕووناكی، له‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به‌ باوه‌ڕیان به‌ من لێخۆشبوونی گوناه‌ وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارساكان به‌شیان ده‌بێت.


ئێستا خودا فه‌رمان ده‌‌دات بۆ هه‌موو خه‌ڵک و له‌ هه‌موو شوێنێک كه‌ تۆبه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ چاوپۆشی له‌ سه‌رده‌مانی نه‌زانی ده‌دكات.


تاكو ڕۆشنای ئه‌وانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ تاریكی و له‌ سێبه‌ری مه‌رگدا دانیشتوون‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌كانمان به‌ ڕێگای ئاشتیدا ئاشنا بكات”.


چونكه‌ كانیی ژیان له‌لای تۆیه‌. به‌ ڕووناكی تۆ ئێمه‌ ڕووناكی ده‌بینین.


په‌روه‌ردگار ڕووناكی و ڕزگاری منه‌، له‌ كێ‌ بترسم؟ په‌روه‌ردگار قه‌ڵای ژیانی منه‌، له‌ كێ‌ بتۆقم؟


ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕووناكییه‌كه‌ كاتێكی كه‌م له‌گه‌ڵتانه‌. ئینجا تا ئه‌وه‌ی ڕووناكییه‌كه‌تان هه‌یه‌ ڕێ بكه‌ن نه‌وه‌ک تاریكیتان به‌سه‌ردا بێت. ئه‌وه‌ی به‌ تاریكیدا ڕێ ده‌كات نازانێ بۆ كوێ ده‌ڕوات.


ئه‌و گه‌له‌ی له‌ تاریكیدا دانیشتووه‌، ڕووناكییه‌كی مه‌زنی بینی، دانیشتووان له‌ زه‌ویی سێبه‌ری مه‌رگ، ڕووناكییان لێ هه‌ڵهات}.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار، خودا، خۆر و قه‌ڵغانه‌. په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و شكۆ ده‌به‌خشێت. ڕێ له‌ چاكه‌ ناگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه‌.


به‌هۆیه‌وه‌ باوه‌ڕتان به‌ خودا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به‌ خودا بێت.


ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی: باوه‌ڕمان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت و یه‌كتریمان خۆشبووێ، وه‌ک ڕایسپاردووین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite