Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 2:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 به‌ڵام ئه‌وه‌ی وشه‌كه‌ی بپارێزێت، ئه‌وا به‌ ڕاستی خۆشویستنی خودا له‌مه‌دا ته‌واوه‌. به‌مه‌ ده‌زانین ئێمه‌ له‌و داین:

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی پەیامی خودا بێت، ئەوا بە ڕاستی خۆشەویستی خودا لەو کەسەدا تەواوە. بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژین:

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 2:5
32 Referans Kwoze  

ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ وته‌كه‌م ده‌پارێزێت، باوكیشم خۆشیده‌وێت و دێینه‌ لای، له‌لای ئه‌ویش ماڵێک سازده‌كه‌ین.


ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی منی له‌لایه‌ و ده‌یپارێزێت، ئه‌وا منی خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ، باوكم خۆشیده‌وێت، منیش خۆشمده‌وێت و خۆمی بۆ ده‌رده‌خه‌م”.


ئه‌ویش فه‌رمووی: “به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ گوێ له‌ وشه‌ی خودا ده‌گرن و ده‌یپارێزن”.


ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی بپارێزێت، له‌ودا جێگری ده‌بێت و ئه‌ویش له‌م، به‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌و له‌ ئێمه‌دا جێگیره‌، به‌و ڕووحه‌ی كه‌ پێیداوین.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی ده‌پارێزن. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.


ئه‌مه‌یه‌ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكان. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا و باوه‌ڕی ئیشۆع ده‌پارێزن.


به‌مه‌ ده‌زانین ڕۆڵه‌كانی خودامان خۆشده‌وێت: كه‌ خودامان خۆشبووێ و ڕاسپارده‌كانی بپارێزین.


منم مێوه‌كه‌ و ئێوه‌ش لقه‌كانن. ئه‌وه‌ی له‌ مندا جێگیر بێت و منیش له‌و، ئه‌وا به‌رهه‌می زۆر ده‌گرێت. چونكه‌ به‌بێ من ناتوانن هیچ شتێک بكه‌ن.


خۆشویستن ترسی تێدا نییه‌، به‌ڵكو خۆشویستنی ته‌واو ترس ده‌رده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ ترس له‌ سزاوه‌ دێت. ئه‌وه‌ی بترسێت له‌ خۆشویستندا ته‌واو نه‌بووه‌.


هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م. ڕزگارم بكه‌، گه‌واهییه‌كانت ده‌پارێزم.


كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه‌: شته‌ كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه‌.


ئه‌ژدیهاكه‌ له‌ ژنه‌كه‌ تووڕه‌ بوو، چوو له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی دیكه‌ی بجه‌نگێت، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا ده‌پارێزن و پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


كه‌واته‌ ئێستا تاوانباركردن بۆ ئه‌وانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وانه‌ی به‌پێی جه‌سته‌ ڕه‌فتار ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێی ڕووح


ده‌بینیت باوه‌ڕ به‌ كرداره‌كه‌ی له‌ كاردا بوو، باوه‌ڕه‌كه‌ش به‌ كردار ته‌واو بوو.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له‌ پێناوی ئێمه‌ كردییه‌ گوناه‌، تاكو له‌ ئه‌ودا ببینه‌ بێتاوانیی خودا.


ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه‌ له‌ مندا جێگیر ده‌بێت و منیش له‌ ئه‌ودا.


به‌خته‌وه‌ری بۆ پارێزه‌رانی ڕه‌وا، بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌موو كاتێ دروستكارن.


تۆ ڕاسپارده‌كانت داوه‌. تا به‌ ته‌واوی بپارێزرێن.


تا فه‌رزه‌كانی به‌جێ بهێنن. فێركردنی جێبه‌جێ‌ بكه‌ن. هه‌لیلویا.


به‌مه‌ خۆشویستن له‌گه‌ڵمان ته‌واو ده‌كرێت: كه‌ له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا دڵنیا بین، چونكه‌ ئێمه‌ش له‌م جیهانه‌دا وه‌كو ئه‌و ده‌بین.


خۆشویستن ئه‌مه‌یه‌: به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی بڕۆین. هه‌روه‌ک له‌ سه‌ره‌تا گوێتان لێی بووه‌، ڕاسپارده‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite