Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 2:24 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

24 ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا بیستتان با له‌ ئێوه‌دا جێگیر بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا بیستتان له‌ ئێوه‌دا جێگیر بێت، ئه‌وا له‌ ڕۆڵه‌ و باوكدا جێگیر ده‌بن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

24 پەیوەست بن بەوەی لە سەرەتادا بیستتان. ئەگەر بەمەوە پەیوەست بن، ئەوا بە کوڕەکە و باوکەوە پەیوەست دەبن.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 2:24
27 Referans Kwoze  

ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ وته‌كه‌م ده‌پارێزێت، باوكیشم خۆشیده‌وێت و دێینه‌ لای، له‌لای ئه‌ویش ماڵێک سازده‌كه‌ین.


به‌مه‌ ده‌زانین له‌ ئه‌ودا جێگیر ده‌بین و ئه‌ویش له‌ ئێمه‌: چونكه‌ ئه‌و له‌ ڕووحی خۆی پێیداوین.


ئێمه‌ش ئه‌و خۆشویستنه‌ی خودا كه‌ بۆ ئێمه‌یه‌ ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه‌. ئه‌وه‌ی له‌ خۆشویستندا جێگیر بێت له‌ خودا جێگیر ده‌بێت و خوداش له‌ودایه‌.


به‌بیرت بێته‌وه‌ چۆن وه‌رتگرت و بیستت، بیپارێزه‌ و تۆبه‌ بكه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێدار نه‌بیت، ئه‌وا وه‌ک دزێک دێم و نازانی له‌ چ كاتێک بۆت دێم.


برایان، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ نانووسم، به‌ڵكو ڕاسپارده‌یه‌كی كۆنه‌، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌لاتان بوو. ڕاسپارده‌ كۆنه‌كه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا گوێتان لێیبوو.


ئه‌وه‌ی بینیمان و بیستمان پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین، تاكو ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان هاوبه‌شیتان هه‌بێت. هاوبه‌شی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ باوک و ڕۆڵه‌كه‌یه‌تی، ئیشۆعی مه‌سیح.


ئه‌گه‌ر له‌ مندا جێگیر بن و وته‌كانم له‌نێوتاندا جێگیر بێت، چیتان ده‌وێ داوای بكه‌ن بۆتان ده‌بێت.


زوو دێم. ده‌ست بگره‌ به‌وه‌ی هه‌ته‌، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت.


با وشه‌ی مه‌سیح به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، به‌ په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به‌ به‌خشش له‌ دڵتاندا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن.


وشه‌كانتم له‌نێو دڵمدا شاردۆته‌وه‌، تاكو گوناه به‌رامبه‌ر به‌ تۆ نه‌كه‌م.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووناكیدا بڕۆین، وه‌ک ئه‌و له‌ ڕووناكیدایه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوبه‌شیمان هه‌یه‌ و خوێنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ هه‌موو گوناهێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه‌.


چونكه‌ بووینه‌ هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تا پایان ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانه‌.


ئه‌ی پیلیۆسیه‌كان، ئێوه‌ش ده‌زانن، له‌ سه‌ره‌تای ئینجیلدا، كاتێ له‌ ماقیدۆنیا ده‌رچووم، هیچ وارگه‌یه‌ک به‌شداری هه‌ژماردی وه‌رگرتن و دانی بۆ نه‌كردووم، ئێوه‌ نه‌بێت.


چونكه‌ زۆر دڵخۆش بووم به‌وه‌ی چه‌ند برایه‌ک هاتن و گه‌واهیی ئه‌و ڕه‌وایه‌یان دا كه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌، هه‌روه‌ک به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆیت.


له‌پێناوی ئه‌و ڕه‌وایه‌ی تیاماندا جێگیر ده‌بێت و تاهه‌تایه‌ له‌گه‌ڵمان ده‌بێت:


بۆیه‌ ده‌بێ وریاتر بین له‌وه‌ی بیستمان، نه‌وه‌ک لێی لابده‌ین.


پێیان وت: “تۆ كێیت؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێم وتوون.


وه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ پێمان ڕاده‌ست كراوه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گه‌واهیده‌ر و ڕاژه‌وانی وشه‌كه‌ بوون.


“با ئه‌م وته‌یه‌ بچێته‌ گوێتانه‌وه‌: وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی خه‌ڵک ده‌كرێت”.


ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه‌ له‌ مندا جێگیر ده‌بێت و منیش له‌ ئه‌ودا.


ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی بپارێزێت، له‌ودا جێگری ده‌بێت و ئه‌ویش له‌م، به‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌و له‌ ئێمه‌دا جێگیره‌، به‌و ڕووحه‌ی كه‌ پێیداوین.


ئه‌وه‌ی دان بنێت كه‌وا ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه‌، خودا له‌ودا جێگیر ده‌بێت و ئه‌ویش له‌ خودا.


هه‌ر كه‌سێک پێش بكه‌وێت و له‌ فێركردنی مه‌سیح نیشته‌جێ نه‌بێت، خودای نییه‌. ئه‌وه‌ی له‌ فێركردنه‌كه‌ جێگیر بێت، ئه‌وا باوک و ڕۆڵه‌ی هه‌یه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite