Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 2:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 ڕۆڵه‌كان، ئه‌وا دوا كاژێره‌. وه‌ک بیستووتانه‌ دژه‌ مه‌سیح دێت، ئێستاش زۆر دژه‌ مه‌سیح هاتوون، به‌مه‌ ده‌زانین دوا كاژێره‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 ڕۆڵەکان ئەمە دوا کاتژمێرە. وەک بیستووتانە دژە مەسیح دێت، ئێستاش زۆر دژە مەسیح هاتوون، بەمەدا دەزانین دوا کاتژمێرە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 2:18
24 Referans Kwoze  

به‌ڵام هه‌ر ڕووحێكیش دان به‌ ئیشۆع نه‌نێت كه‌ له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌، ئه‌وا له‌ خوداوه‌ نییه‌. ئه‌و ڕووحه‌ دژه‌ مه‌سیحه‌ كه‌ بیستووتانه‌ دێت، ئێستا وا له‌ جیهاندایه‌.


چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته‌ جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌واشه‌كار و دژه‌ مه‌سیحن.


كێ درۆزنه‌؟ ئه‌وه‌ی نكۆڵی بكات كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌. ئه‌مه‌ دژه‌ مه‌سیحه‌، ئه‌وه‌ی نكۆڵی له‌ باوک و ڕۆڵه‌ ده‌كات.


چونكه‌ مه‌سیحانی درۆزن و پێغه‌مبه‌رانی درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی مه‌زن و په‌رجو ده‌كه‌ن، تا ئه‌گه‌ر بكرێ ته‌نانه‌ت بژارده‌كانیش گومڕا ده‌كه‌ن.


چونكه‌ زۆر كه‌س به‌ ناوی منه‌وه‌ دێن و ده‌ڵێن: من مه‌سیحم! زۆر كه‌سیش گومڕا ده‌كه‌ن.


خۆشه‌ویستان، بڕوا به‌ هه‌موو ڕووحێک مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕووحه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه‌: ئایا له‌ خوداوه‌یه‌، چونكه‌ زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن هاتوونه‌ته‌ جیهان.


زۆر كه‌س به‌ ناوی منه‌وه‌ دێن و ده‌ڵێن: من ئه‌وم! زۆر كه‌سیش چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن.


به‌ڵام له‌نێو گه‌له‌كه‌ پێغه‌مبه‌ری درۆزن هه‌بوون، وه‌ک له‌نێوان ئێوه‌شدا ڕابیی درۆزن ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وانی كڕییه‌وه‌، له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌هێنن.


زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، زۆركه‌س گومڕا ده‌كه‌ن.


پێی وتن: “له‌ كۆتایی ڕۆژگار، هه‌ندێک گاڵته‌جاڕ په‌یدا ده‌بن و دوای هه‌وه‌سه‌ خوانه‌ناسییه‌كانیان ده‌كه‌ون”.


یه‌كه‌مجار ئه‌مه‌ بزانن: له‌ ڕۆژانی كۆتاییدا كه‌سانێكی گاڵته‌جاڕ دێن، دوای هه‌وه‌سه‌كانیان ده‌كه‌ون،


له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دووا، ئه‌وه‌ی كردیه‌ میراتگری هه‌موو شتێک و به‌ ئه‌ویش گه‌ردوونی دروستكردووه‌.


له‌پێش دامه‌زراندنی جیهان هه‌ڵبژێردرابوو، له‌ پێناوی ئێوه‌دا له‌م ڕۆژگارانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت.


ئێوه‌ كه‌ به‌ هێزی خودا پاسه‌وانی كراون، به‌ باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ پایانی زه‌مانه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێ.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كوڕینه‌، هیچ ماسیتان پێ نییه‌؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “نه‌خێر!”.


جگه‌ له‌وه‌ش كاته‌كه‌ ده‌زانن، وا كاتی ئه‌وه‌یه‌ له‌ خه‌و هه‌ستین، چونكه‌ ئێستا ڕزگاریمان نزیكتره‌ له‌و كاته‌ی باوه‌ڕمان هێنا.


شه‌و له‌ ته‌واوبوونه‌، وا ڕۆژ هه‌ڵدێت. با كرداری تاریكی دابكه‌نین و چه‌كه‌كانی ڕووناكی بپۆشین.


پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite