Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 2:17 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

17 جیهان و هه‌وه‌سه‌كانی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ خواستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه‌ جێگیر ده‌بێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 2:17
28 Referans Kwoze  

ئاسمان و زه‌وی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم به‌سه‌رناچن.


شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌ وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به‌ نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه‌ كه‌ باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه‌.


ئه‌وانه‌ی جیهان به‌كارده‌هێنن وه‌ك هه‌ر به‌كاری نه‌هێنن، چونكه‌ وێنه‌ی ئه‌م جیهانه‌ ڕووه‌و نه‌مانه‌.


تاكو ئه‌و كاته‌ی به‌ جه‌سته‌ له‌ ژیان ماوه‌ بۆ هه‌وه‌سه‌ ئاده‌میزادییه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا.


چونكه‌ پێویستیتان به‌ دانبه‌خۆداگرتن هه‌یه‌، تاكو كه‌ به‌ خواستی خوداتان كرد، به‌ڵێنه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی خودا بكات، خوشک و برا و دایكمه‌”.


ئێوه‌ كه‌ به‌ هێزی خودا پاسه‌وانی كراون، به‌ باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ پایانی زه‌مانه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێ.


چونكه‌ ئه‌مه‌یه‌ خواستی خودا: پارساییتان، واز له‌ داوێنپیسی بهێنن،


به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه‌ بخواته‌وه‌ كه‌ من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه‌ تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته‌ كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”.


فێرم بكه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندیت بكه‌م، چونكه‌ تۆ خوداوه‌ندی منی. ڕووحه‌ چاكه‌كه‌ت ڕێنماییم ده‌كات له‌ زه‌وییه‌كی ڕاست.


نه‌ک هه‌ر كه‌سێک پێم بڵێت: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار! ده‌چێته‌ نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ خواستی باوكم ده‌كات كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


ئێوه‌ كه‌ نازانن سبه‌ینێ چی ده‌بێت!‌ چونكه‌ ژیانتان چییه‌؟ هه‌ڵمێكه‌، ماوه‌یه‌ک ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر نامێنێت.


ئه‌مه‌ ئه‌و نانه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوه‌، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی باوباپیران خواردیان و مردن. ئه‌وه‌ی له‌م نانه‌ بخوات تاهه‌تایه‌ ده‌ژیێت”.


ئایا كام له‌م دووانه‌ به‌ خواستی باوكیان كرد؟” وتیان: “یه‌كه‌میان”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: باجگران و داوێنپیسان له‌ چوونه‌ نێو پاشایه‌تیی خودا پێشتان ده‌كه‌ون.


بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه‌ خواستی خودا ئه‌مه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له‌ خۆتانه‌ و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له‌ نوێژه‌كانی له‌ پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له‌ ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له‌ هه‌موو خواستی خودا.


بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌و ڕۆژه‌ی بیستمان بێ وه‌ستان له‌ پێناوی ئێوه‌ نوێژ ده‌كه‌ین و داواكارین، تاكو پڕبن له‌ زانینی خواستی ئه‌و، به‌ هه‌موو دانایی و تێگه‌یشتنی ڕووحی.


ئه‌گه‌ر كه‌سێک بیه‌وێت به‌ خواستی ئه‌و بكات، له‌ فێركردن ده‌زانێت، ئاخۆ هی خودایه‌ یان له‌ خۆمه‌وه‌ ده‌دوێم.


چونكه‌ هه‌موو ڕۆژگارمان به‌ ڕقی تۆ به‌سه‌رچوو. ساڵانی ته‌مه‌نمان وه‌ک هه‌ناسه‌یه‌ک به‌سه‌ر برد.


مرۆڤ وه‌ک سێبه‌ر دێت و ده‌چێت. بێ هووده‌ ڕه‌نج ده‌دات. سامان كۆده‌كاته‌وه‌ و نازانێت دوای خۆی بۆ كێ‌ ده‌بێت.


ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت. هه‌موو وه‌ک كراس كۆن ده‌بن، وه‌ک پۆشاک ده‌یانگۆڕیت و ده‌گۆڕێن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite