Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 2:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕقی له‌ براكه‌ی بێته‌وه‌، ئه‌وا له‌ تاریكیدایه‌ و به‌ تاریكیدا ده‌ڕوات، نازانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات، چونكه‌ تاریكی چاوی كوێر كردووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 بەڵام ئەوەی ڕقی لە خوشک یان برای خۆی ببێتەوە، لە تاریکیدایە و بە تاریکیدا دەڕوات، نازانێت بۆ کوێ مل دەنێت، چونکە تاریکی چاوی کوێر کردووە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 2:11
16 Referans Kwoze  

ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕووناكییه‌كه‌ كاتێكی كه‌م له‌گه‌ڵتانه‌. ئینجا تا ئه‌وه‌ی ڕووناكییه‌كه‌تان هه‌یه‌ ڕێ بكه‌ن نه‌وه‌ک تاریكیتان به‌سه‌ردا بێت. ئه‌وه‌ی به‌ تاریكیدا ڕێ ده‌كات نازانێ بۆ كوێ ده‌ڕوات.


چونكه‌ پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له‌ كینه‌ و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له‌ یه‌كتری بوو.


چونكه‌ ده‌ڵێی: ده‌وڵه‌مه‌ندم و زه‌نگین بوومه‌، پێویستیم به‌ هیچ نییه‌. به‌ڵام بێ ئاگای له‌وه‌ی به‌ ده‌رده‌سه‌ری و نه‌گبه‌ت و هه‌ژار و كوێر و ڕووتیت.


ئه‌گه‌ر بڵێین: هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌ و به‌ تاریكیدا بڕۆین، ئه‌وا درۆ ده‌كه‌ین و ڕه‌وا ناكه‌ین،


ئه‌وه‌ی وتی: له‌ ڕووناكیدام و ڕقی له‌ براكه‌ی ببێته‌وه‌، ئه‌وه‌ تا ئێستا له‌ تاریكیدایه‌.


كه‌ خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره‌ هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه‌، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه‌، كه‌ وێنه‌ی خودایه‌.


{چاویانی كوێر و دڵیانی ڕه‌ق كردبوو، نه‌وه‌ک به‌ چاویان ببینن و به‌ دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ و منیش چاكیان بكه‌مه‌وه‌}.


به‌ڵكو هزریان ڕه‌ق بووه‌، چونكه‌ تاكو ئه‌مڕۆش، كاتێ په‌یمانی كۆن ده‌خوێندرێته‌وه‌ هه‌مان پێچه‌ ماوه‌ و لانه‌دراوه‌، كه‌ له‌ مه‌سیحدا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی نه‌بێت، ئه‌وا كوێر و كورتبینه‌، له‌ یادی چووه‌ له‌ گوناهه‌ كۆنه‌كانی بێگه‌رد ببێته‌وه‌.


ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆشبووێ له‌ ڕووناكیدا جێگیر ده‌بێت و كۆسپی تێدا نییه‌.


هه‌ر كه‌سێک ڕقی له‌ براكه‌ی ببێته‌وه‌ بكوژه‌، خۆتان ده‌زانن هیچ بكوژێک له‌ ژیانی جاویدانیدا نامێنێته‌وه‌.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک وتی: “خودام خۆشده‌وێت” و ڕقی له‌ براكه‌ی بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ درۆزنه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی برای خۆی خۆشنه‌وێت كه‌ بینیویه‌تی، چۆن ده‌توانێت خودای خۆشبووێ كه‌ نه‌یبینیوه‌؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite