Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 1:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 ئه‌گه‌ر دانمان به‌ گوناهه‌كانمان نا، ئه‌وا ئه‌و سه‌رڕاست و دادپه‌روه‌ره‌، ته‌نانه‌ت له‌ گوناهه‌كانمان خۆشده‌بێت و له‌ هه‌موو تاوانێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 1:9
37 Referans Kwoze  

ئینجا له‌لای تۆدا دانده‌نێم به‌ گوناهم و تاوانم ناشارمه‌وه‌. وتم: “لای په‌روه‌ردگار دانده‌نێم به‌ تاوانه‌كانم” تۆش له‌ تاوانی گوناهه‌كانم خۆشبوویت. سیلاه‌.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووناكیدا بڕۆین، وه‌ک ئه‌و له‌ ڕووناكیدایه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوبه‌شیمان هه‌یه‌ و خوێنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ هه‌موو گوناهێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه‌.


با بێ دوودڵی ده‌ست بگرین به‌ دانپیانانی هیوامان، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ سه‌رڕاسته‌.


ئه‌م وشه‌یه‌ ڕاسته‌ و شایانی ته‌واوی په‌سه‌ندكردنه: ئیشۆعی مه‌سیح بۆ ڕزگاركردنی گوناهباران هاته‌ جیهان منیش یه‌كه‌میانم.


خودا سه‌رڕاسته‌، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ بۆ هاوبه‌شی كردنی ڕۆڵه‌كه‌ی بانگكراون، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


هه‌روه‌ها زۆر له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، ده‌هاتن و دانیان به‌ كرده‌وه‌كانیان ده‌نا.


سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ری ئیهوود و خه‌ڵكی یروشلایم ده‌رده‌چوونه‌ لای و هه‌موو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له‌ ڕووباری یوردنه‌ن عه‌ماد ده‌كران و دانیان به‌ گوناهه‌كانیان ده‌نا.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


كێ‌ هه‌ست به‌ هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌كات؟ گوناهه‌ شاراوه‌كانم ببه‌خشه‌.


جا هه‌ندێكتان ئاوا بوون. به‌ڵام شۆرانه‌وه‌، به‌ڵكو پارساكران، به‌ڵكو بێتاوان كران به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و ڕووحی خوداوه‌ندمان.


چونكه‌ خودا سته‌مكار نییه‌ تاكو له‌یاد بكات، كاری ئێوه‌ و ئه‌و خۆشویستنه‌ی بۆ ناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له‌ ڕاژه‌كردنی پارساكان و هه‌روا ڕاژه‌ش ده‌كه‌ن.


په‌سنیی مووشێی به‌نده‌ی خودا و په‌سنیی كاوڕه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانووت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، كاره‌كانت مه‌زن و سه‌یرن! ئه‌ی پاشای پارساكان، ڕێگاكانت دادپه‌وه‌ر و ڕه‌وایه‌.


به‌ باوه‌ڕ، خودی سارا هه‌رچه‌نده‌ نه‌زۆک بوو توانای سک كردنی وه‌رگرت، كه‌ دوای ته‌مه‌نی ئاسایی منداڵی بوو، چونكه‌ دڵنیابوو ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ ڕاستگۆیه‌.


له‌سه‌ر ده‌ستی له‌ ڕووباری یوردنه‌ن عه‌ماد ده‌كران و دانیان به‌ گوناهه‌كانیان ده‌نا.


تاكو پارسای بكات و به‌ شوشتنی به‌ ئاو به‌ وشه‌ بێگه‌ردی بكاته‌وه‌،


بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌ كاتی ئێستا، تاكو دادپه‌روه‌ر بێت و ئه‌وانه‌ بێتاوان بكات كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ئیشۆعه‌.


باوكی چاک، جیهان تۆ ناناسێت، به‌ڵام من تۆ ده‌ناسم، ئه‌مانیش ده‌زانن تۆ منت ناردووه‌.


ئه‌وه‌یش نكۆڵی كرد و وتی: “نه‌خێر خانم، نایناسم!”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite