Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم یۆحەنا 1:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستپێكدا بوو، ئه‌وه‌ی گوێمان لێیبوو، ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌ماشامان كرد و ده‌ستمان پێی كه‌وت، سه‌باره‌ت به‌ وشه‌ی ژیان

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئێمە ئەمە ڕادەگەیەنین سەبارەت بە وشەی ژیان، ئەوەی لە سەرەتاوە بوو، ئەوەی گوێمان لێی بوو، ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیمان، ئەوەی تەماشامان کرد و دەستمان لێیدا.

Gade chapit la Kopi




یەکەم یۆحەنا 1:1
23 Referans Kwoze  

ئینجا به‌ تۆمای فه‌رموو: “په‌نجه‌ت بێنه‌ ئێره‌ و ده‌ستم ببینه‌، ده‌ستت بێنه‌ و له‌ كه‌له‌كه‌می بده‌. بێباوه‌ڕ مه‌به‌ به‌ڵكو باوه‌ڕدار به‌”.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بینیوومانه‌ و بیستوومانه‌ ناتوانین باسی نه‌كه‌ین”.


ئێمه‌ش بینیمان و گه‌واهیی ده‌ده‌ین، كه‌وا باوک ڕۆڵه‌ی وه‌ک ڕزگاریده‌ری جیهان ناردووه‌.


چونكه‌ وه‌ک باوک ژیانی له‌ خۆیدا هه‌یه‌، به‌ ڕۆڵه‌شی داوه‌ ژیانی له‌ خۆیدا هه‌بێت.


سه‌یری ده‌ست و پێم بكه‌ن: ئه‌وه‌ خۆمم! ده‌ستم لێ بده‌ن و ببینن، چونكه‌ ڕووح گۆشت و ئێسقانی نییه‌ وه‌ک ده‌مبینن”.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م ببێت، من هه‌م”.


په‌روه‌ردگار كه‌ هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ: “منم ئه‌لف و یێ، یه‌كه‌مین و پایان” ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، كه‌ توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی هه‌یه‌.


ئه‌وه‌ی بینی گه‌واهیی دا، گه‌واهییه‌كه‌شی ڕه‌وایه‌، خۆشی ده‌زانێت كه‌ ڕه‌وا ده‌ڵێت، تاكو ئێوه‌ باوه‌ڕ بهێنن.


دوای ئازار چێژتنی به‌ به‌ڵگه‌ی زۆر به‌ زیندوویی خۆی پیشاندان، له‌ ماوه‌ی چل ڕۆژدا بۆیان ده‌ركه‌وت و سه‌باره‌ت به‌ پاشایه‌تیی خودا بۆیان دوا.


كراسێكی له‌ خوێن هه‌ڵكێشراوی له‌به‌ربوو، ئه‌و ناوه‌ی “وشه‌ی خودا” یه‌.


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سمۆڕنا، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین و دواهه‌مینه‌، ئه‌وه‌ی مردوو بوو و زیندووبووه‌وه‌، ده‌فه‌رمووێ:


وه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ پێمان ڕاده‌ست كراوه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گه‌واهیده‌ر و ڕاژه‌وانی وشه‌كه‌ بوون.


فه‌رمووی: “منم ئه‌لف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له‌ په‌رتووكێک بینووسه‌وه‌ و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره‌، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”.


ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسماندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن سێیانن: باوک و وشه‌كه‌ و ڕۆحی پارسا. ئه‌و سێیانه‌ش یه‌كێكن.


جا ئێمه‌ چۆن ده‌رباز بین ئه‌گه‌ر ڕزگارییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مه‌ پشتگوێ بخه‌ین؟ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار په‌روه‌ردگار باسی فه‌رمووه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی بیستیان بۆمان چه‌سپا،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite