Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم کۆرنسۆس 2:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 برایان، منیش كاتێ هاتمه‌ لاتان، به‌ قسه‌ی گه‌وره‌ یان دانایی نه‌هاتم گه‌واهیی خودا ڕابگه‌یه‌نم،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئەی خوشک و برایان، منیش کاتێک هاتمە لاتان، بە قسەی گەورە یان دانایی نەهاتم شایەتی خودا ڕابگەیەنم،

Gade chapit la Kopi




یەکەم کۆرنسۆس 2:1
23 Referans Kwoze  

چونكه‌ مه‌سیح نه‌یناردووم بۆ عه‌مادكردن، به‌ڵكو بۆ موژده‌دان، ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌ قسه‌ی دانایی، نه‌وه‌ك هێزی خاچی مه‌سیح پووچه‌ڵ بێته‌وه‌.


ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌و قسانه‌ی له‌ فێركردنی دانایی مرۆڤه‌وه‌یه‌، به‌ڵكو له‌ فێركردنی ڕووحوه‌، بیری ڕووحییانه‌ بۆ كه‌سه‌ ڕووحییه‌كان لێك ده‌ده‌ینه‌وه‌.


وته‌ و موژده‌دانم به‌ قسه‌ی دانایی مرۆڤ و ڕازیكردن نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ به‌ڵگه‌ی ڕووح و هێز،


بۆیه‌ شه‌رمت به‌ گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ منیش كه‌ به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه‌ له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،


چونكه‌ كه‌سانی ئاوا، ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به‌ قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.


ئه‌گه‌ر له‌ قسه‌كردن زمان پاراو نیم، خۆ زانینم هه‌یه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ له‌ هه‌ر لایه‌ک و له‌ هه‌موو شتێک بۆ ئێوه‌مان ده‌رخست.


ئه‌وه‌ی گه‌واهیی دا بۆ وشه‌ی خودا و بۆ گه‌واهیی ئیشۆعی مه‌سیح هه‌رچییه‌كی بینی.


ئێمه‌ش بینیمان و گه‌واهیی ده‌ده‌ین، كه‌وا باوک ڕۆڵه‌ی وه‌ک ڕزگاریده‌ری جیهان ناردووه‌.


كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه‌، تاكو له‌ پارساكانی شكۆدار بێت و ببێته‌ سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو باوه‌ڕداران، چونكه‌ له‌لای ئێوه‌ گه‌واهیدانمان باوه‌ڕی پێ كرا.


وه‌ك گه‌واهیی مه‌سیح له‌ ئێوه‌دا جێگیر بوو،


په‌روه‌ردگارم بینی و پێی فه‌رمووم: خێراكه‌! به‌ په‌له‌ له‌ یروشلایم بڕۆ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ گه‌واهییه‌كه‌ت كه‌ سه‌باره‌ت به‌ منه‌ وه‌ریناگرن.


گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه‌ بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.


كه‌وتمه‌ به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه‌! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه‌! چونكه‌ گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه‌”.


من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له‌ ته‌نگانه‌ و له‌ پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ دوورگه‌یه‌ک بووم به‌ په‌تامون ناوده‌برا.


به‌گوێره‌ی ئینجیلی شكۆی خودای پیرۆز، ئه‌وه‌ی به‌ من سپێردراوه‌.


چونكه‌ هه‌ندێک ده‌ڵێن: “په‌یامه‌كان قورس و به‌هێزن، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی لاوازه‌ و قسه‌ به‌تاڵه‌”.


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


به‌ڵكو باسی دانایی خودا ده‌كه‌ین كه‌ نهێنییه‌: دانایی شاراوه‌، ئه‌وه‌ی خودا له‌پێش ڕۆژگاره‌وه‌ بۆ شكۆی ئێمه‌ی داناوه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite