Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم کۆرنسۆس 10:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 هه‌موویان هه‌مان خواردنه‌وه‌ی ڕووحییانه‌یان خوارده‌وه‌، چونكه‌ له‌و تاشه‌به‌رده‌ ڕووحییه‌یان ده‌خوارده‌وه‌ كه‌ دوایان كه‌وتبوو، ئه‌و تاشه‌به‌رده‌ش مه‌سیح بوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 هەموویان هەمان خواردنەوەی ڕۆحییان خواردەوە، چونکە لەو تاشەبەردە ڕۆحییان دەخواردەوە کە دوایان کەوتبوو، ئەو تاشەبەردەش مەسیح بوو.

Gade chapit la Kopi




یەکەم کۆرنسۆس 10:4
23 Referans Kwoze  

له‌دوایین ڕۆژی گه‌وره‌ی جه‌ژن، ئیشۆع ڕاوه‌ستا و هاواری كرد، فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک تینووی بوو با بێته‌ لام و بخواته‌وه‌.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه‌ بخواته‌وه‌ كه‌ من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه‌ تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته‌ كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”.


به‌ردی شه‌قكرد و ئاوی لێ‌ هه‌ڵقوڵا. وه‌ک ڕووبار به‌نێو بیاباندا ڕۆیی.


ئه‌وه‌تا له‌ تاشه‌به‌رده‌كه‌ی دا و ئاوی لێ‌ هێنا. دۆڵه‌كان ئاویان لێڕژا. ئایا ده‌توانێت نانیش بدات و گۆشت بۆ گه‌له‌كه‌ی دابین بكات؟”


له‌ بیابان تاشه‌به‌ردی له‌تكرد و ئاوی پێدان. ئه‌وه‌نده‌ زۆر وه‌ک له‌ ده‌ریاوه‌ بێت.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه‌ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”.


ئه‌مانه‌ سێبه‌ری داهاتوون، به‌ڵام جه‌سته‌كه‌ بۆ مه‌سیحه‌.


ڕووح و بووک ده‌فه‌رموون: “وه‌ره‌!”. ئه‌وه‌ی ده‌بیستێ با بڵێت: “وه‌ره‌!”. ئه‌وه‌ی تینوویه‌تی با بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌خۆڕایی ئاوی ژیان ببات.


ته‌ورات ته‌نها سێبه‌ری شته‌ باشه‌كانی داهاتووه‌، نه‌ک وێنه‌ی ته‌واوی ڕاستییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌ هه‌مان قوربانییه‌كانی ساڵانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێته‌وه‌، هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌وانه‌ ته‌واو بكات كه‌ بۆ په‌رستن نزیک ده‌بنه‌وه‌.


چونكه‌ هاجه‌ر شاخی سینه‌یه‌ له‌ عه‌ره‌بستان، ئه‌و یروشلایمه‌ی ئێستا ده‌نوێنێت، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆیله‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite