6 وه‌ك گه‌واهیی مه‌سیح له ئێوه‌دا جێگیر بوو،
6 خودا بەو شێوەیە شایەتی ئێمە بۆ مەسیح لە ئێوەدا دەچەسپێنێت.
ئه‌وه‌ی گه‌واهیی دا بۆ وشه‌ی خودا و بۆ گه‌واهیی ئیشۆعی مه‌سیح هه‌رچییه‌كی بینی.
بۆیه شه‌رمت به گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به منیش كه به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،
ئه‌وه‌ی وه‌ک قوربانی خۆی بۆ هه‌مووان به‌ختكرد، گه‌واهیدانیش له كاتی گونجاو بوو.
كه‌وتمه به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه! چونكه گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه”.
به‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنه‌وه په‌رجوه‌كانی په‌یامبه‌ر له‌نێوانتاندا ئه‌نجام دراوه، به نیشانه و كاری سه‌یر و په‌رجو.
به هێزی په‌رجوو و نیشانه، به هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام باكم به هیچ شتێک نیه و گیانم به گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه به دڵشادیه‌وه ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.
ئه‌ژدیهاكه له ژنه‌كه تووڕه بوو، چوو له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی دیكه‌ی بجه‌نگێت، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا ده‌پارێزن و پابه‌ندن به گه‌واهییان بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.
كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه، تاكو له پارساكانی شكۆدار بێت و ببێته سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو باوه‌ڕداران، چونكه له‌لای ئێوه گه‌واهیدانمان باوه‌ڕی پێ كرا.
ئه‌وه‌ی ڕووحتان پێ ده‌به‌خشێ و له‌نێوانتاندا په‌رجو ده‌كات، ئایا به كاركردن به ته‌وراته، یاخود به باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیسترا؟
ڕۆژێكیان بۆ دیاریكرد و زۆر كه‌س هاتنه خانه‌كه‌ی. ئه‌ویش له به‌یانییه‌وه تاكو ئێواره بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه و گه‌واهیی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به ته‌وراتی مووشێ و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی ئیشۆع قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت.
بۆ شه‌وی پاشتر، په‌روه‌ردگار له‌لای ڕاوه‌ستا و فه‌رمووی: “متمانه‌ت هه‌بێت پۆڵۆس! چونكه وه‌ک له یروشلایم گه‌واهیت بۆ دام، ده‌بێ له ڕۆماش ئاوا گه‌واهیی بده‌یت”.
په‌روه‌ردگارم بینی و پێی فه‌رمووم: خێراكه! به په‌له له یروشلایم بڕۆ ده‌ره‌وه، چونكه گه‌واهییه‌كه‌ت كه سه‌باره‌ت به منه وه‌ریناگرن.
گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.
كاتێ شیلا و تیماتیئوس له ماقیدۆنیاوه دابه‌زین، پۆڵۆس به ڕووح ته‌رخان كرابوو، گه‌واهیی بۆ جوو ده‌دا كه ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه.
ئه‌وانیش چوون و له هه‌موو لایه‌ک بانگه‌وازیان كرد، په‌روه‌ردگاریش له‌گه‌ڵیان كاری ده‌كرد و به په‌رجوه‌كانی پشتگیری وشه‌كه‌ی ده‌كرد. ئامین.
ئه‌وان به خوێنی كاوڕه‌كه و به وشه‌ی گه‌واهییان به‌زاندییان، تا ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مه‌رگیش ژیانی خۆیان خۆشنه‌ویست.
كاتێ مۆری پێنجه‌می كرده‌وه، له ژێر قوربانگادا ڕووحی ئه‌وانه‌م بینی كه له‌پێناوی وشه‌ی خودا و له‌پێناوی ئه‌و گه‌واهییه‌ی له‌لایان بوو كوژرابوون.
من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له ته‌نگانه و له پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له دوورگه‌یه‌ک بووم به په‌تامون ناوده‌برا.
ده‌ستی په‌روه‌ردگاریان له‌گه‌ڵ بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان هێنا و بۆ په‌روه‌ردگار گه‌ڕانه‌وه.
جا ئه‌گه‌ر خودا هه‌مان به‌هره‌ی به‌وان دابێت هه‌روه‌ک به ئێمه‌ی داوه كه باوه‌ڕمان به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار هێنا، ئیتر من كێم؟ ئایا ده‌توانم ڕێگا له خودا بگرم؟”