Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم کۆرنسۆس 1:24 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

24 به‌ڵام بۆ بانگكراوان، جوو و یۆنانی، مه‌سیح هێزی خودا و دانایی خودایه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

24 بەڵام بۆ بانگکراوان، جولەکە و ناجولەکە، مەسیح هێز و دانایی خودایە،

Gade chapit la Kopi




یەکەم کۆرنسۆس 1:24
14 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


له‌ ئه‌ودا هه‌موو گه‌نجینه‌ی دانایی و زانین شاردراوه‌ته‌وه‌.


چونكه‌ وشه‌ی خاچ لای له‌ناوچووان گێلایه‌تییه‌، به‌ڵام لای ئێمه‌ی ڕزگاربووان هێزی خودایه‌.


خودا سه‌رڕاسته‌، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ بۆ هاوبه‌شی كردنی ڕۆڵه‌كه‌ی بانگكراون، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


چونكه‌ شه‌رمم به‌ ئینجیلی مه‌سیح نییه‌، چونكه‌ هێزی خودایه‌ بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن، یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا بۆ یۆنانی.


هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ڕووحی پارسایێتی به‌ هێزه‌وه‌ ڕۆڵه‌ی خودا دیاری كرا، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


له‌نێو ئه‌واندا ئێمه‌شی بانگكردووه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ جوو، به‌ڵكو له‌ نه‌ته‌وه‌كانیش.


به‌ڵام دانایی به‌ كرده‌وه‌ی هه‌موو ڕۆڵه‌كانی سه‌لمێندرا”.


بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، بانگكراون به‌ پارساكان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌موو شوێنێكدا به‌ ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ده‌پاڕێنه‌وه‌، په‌وه‌ردگاری ئه‌وان و ئێمه‌ش:


بۆیه‌ دانایی خودا فه‌رمووی: من پێغه‌مبه‌ر و په‌یامبه‌ریان بۆ ده‌نێرم، به‌ڵام لێیان ده‌كوژن و قاویان ده‌ده‌ن،


بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی خودان و له‌ ڕۆمادان، بانگكراون تا پارسا بن: به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite