Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم کۆرنسۆس 1:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، بانگكراون به‌ پارساكان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌موو شوێنێكدا به‌ ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ده‌پاڕێنه‌وه‌، په‌وه‌ردگاری ئه‌وان و ئێمه‌ش:

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 بۆ کڵێسای خودا لە شاری کۆرنسۆس، ئەوانەی بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح پیرۆزکراون و بانگکراون بۆ پیرۆزبوون، لەگەڵ ئەوانەی لە هەموو شوێنێکدا بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە نزا دەکەن، کە گەورەی ئێمە و ئەوانیشە:

Gade chapit la Kopi




یەکەم کۆرنسۆس 1:2
45 Referans Kwoze  

بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی خودان و له‌ ڕۆمادان، بانگكراون تا پارسا بن: به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه‌، تاكو له‌ تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕووناكی، له‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به‌ باوه‌ڕیان به‌ من لێخۆشبوونی گوناه‌ وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارساكان به‌شیان ده‌بێت.


بۆیه‌ ئیشۆعیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای شار ئازاری چێژت، تاكو به‌ خوێنی خۆی گه‌ل پارسا بكات.


چونكه‌ خودا بانگی نه‌كردووین بۆ گڵاوی، به‌ڵكو بۆ پارسایی.


به‌م خواسته‌ به‌ جارێک به‌ پێشكه‌شكردنی له‌شی ئیشۆعی مه‌سیح پارسا بووین.


چونكه‌ بانگه‌واز بۆ خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ په‌روه‌ردگاره‌، خۆشمان له‌ پێناوی ئیشۆع به‌نده‌ی ئێوه‌ین.


ئه‌وه‌تا لێره‌ له‌لای كاهینانی باڵا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ بگرێت كه‌ به‌ ناوی تۆ بانگه‌واز ده‌كه‌ن”.


ناوێكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پۆشاک و ڕانی نووسراوه‌: “پاشای پاشایان و په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران”.


ئیهوودا، به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، برای یاقوو، بۆ بانگكراوه‌كان و پارساكان خودای باوک، پارێزراوان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح:


چونكه‌ پارساكار و پارساكان هه‌موو له‌ یه‌كێكه‌وه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش شه‌رم ناكات به‌ برا ناویان ببات.


ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین و به‌ بانگه‌وازێكی پارسا بانگی كردین، نه‌ک به‌گوێره‌ی كردارمان، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست و به‌خششی خۆی كه‌ پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح پێمان دراوه‌،


تاكو، ئه‌گه‌ر دواكه‌وتم، بزانی له‌ ماڵی خودا خه‌ڵک چۆن ڕه‌فتار بكه‌ن، ئه‌وه‌ی وارگه‌ی خودای زیندووه‌، كۆڵه‌گه و بناغه‌ی ڕه‌وا.


پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان، له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار:


پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار: به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه‌.


تاكو پارسای بكات و به‌ شوشتنی به‌ ئاو به‌ وشه‌ بێگه‌ردی بكاته‌وه‌،


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ خواستی خودا، تیماتیئوسی براش، بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان له‌ هه‌موو ئه‌خائیه‌.


به‌ڵام ئێمه‌ ته‌نها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه‌: باوک، كه‌ هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه‌ و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین. ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگاریش هه‌یه‌: ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ هه‌موو شتێك به‌ ئه‌وه‌ و ئێمه‌ش به‌ ئه‌وین.


چونكه‌ جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه‌، چونكه‌ هه‌مان په‌روه‌ردگاره‌ بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌.


ئه‌م بێتاوانكردنه‌ی له‌ خوداوه‌ به‌هۆی باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕ ده‌هێنن، بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازییه‌.


ئێستا بۆ خۆت دواده‌خه‌یت؟ هه‌سته‌ عه‌ماد بكه‌ و به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بانگه‌واز بكه‌ و گوناهه‌كانت بشۆره‌وه‌.


له‌دوای ئه‌مه‌ پۆڵۆس ئه‌تینۆسی به‌جێهێشت و هاته‌ قۆرنتێ.


به‌ هیچ شتێک جیاوازی له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌واندا نه‌كردووه‌، به‌ باوه‌ڕ دڵی ئه‌وانیشی بێگه‌رد كردووه‌ته‌وه‌.


ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی نارد، موژده‌ی ئاشتییه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌مووانه‌.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان سه‌رسام ببوون و وتیان: “ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ناوبرد كه‌ له‌ یروشلایم باسی ئه‌م ناوه‌یان ده‌كرد؟ بۆ ئه‌مه‌ش نه‌هاته‌ ئێره‌، تاكو به‌ به‌ندكراوی بۆ كاهینانی باڵا بیانبات!”


پاشا تامه‌زرۆی جوانی تۆیه‌، كڕنۆشی بۆ ببه‌، چونكه‌ گه‌وره‌ی تۆیه‌.


له‌ هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی هه‌ڵبێ، كۆشش بكه‌ بۆ خوداناسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ دڵێكی پاک له‌ په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه‌.


هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان، بۆ وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه‌:


خه‌نه‌نیا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “په‌روه‌ردگار، له‌ زۆر كه‌س ئه‌و خراپانه‌م بیستۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌ یروشلایم به‌ پارساكانی تۆی كردووه‌.


ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگكراون.


بۆ جوو و یۆنانی و وارگه‌ی خودا مه‌بنه‌ كۆسپ


ئێوه‌ له‌شی مه‌سیحن، هه‌ریه‌كه‌تان ئه‌ندامی ئه‌ون.


جا ده‌مه‌وێ پیاوان له‌ هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی بێگه‌ردیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بێ تووڕه‌یی و مشتومڕ.


به‌ڵام بناغه‌ تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره‌، با له‌ به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite