Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گۆرانی گۆرانییەکان 8:2 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 دەمبردیت، دەمبردیتە ماڵی دایکم، ئەوەی منی پەروەردە کردووە. شەرابی تێکەڵاوم دەرخوارد دەدای، لە خۆشاوی هەنارەکەم.

Gade chapit la Kopi




گۆرانی گۆرانییەکان 8:2
16 Referans Kwoze  

ئەوەندەی نەمابوو لێیان تێپەڕم کاتێک ئەوەم بینییەوە کە گیانم خۆشی دەوێت. گرتم و بەرمنەدا، هەتا بردمە ماڵی دایکم، بۆ ژووری ئەو کەسەی کە بە من سکپڕ ببوو.


با بەیانی زوو بگەینە سەر ڕەزەمێوەکان، ببینین ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە، پەسیرەکان کراونەتەوە، هەناریش پشکوتووە؟ لەوێ ئەوینەکەمت پێ دەبەخشم.


ئەوینت چەند جوانە، بووکی ئازیزم، ئەوینت چەند لە شەراب خۆشترە، بۆنی عەترەکەشت لە هەموو بۆنوبەرامێک.


بەڵام ئۆرشەلیمی سەرەوە ئازادە، دایکی ئێمەیە،


هەروەها لە منداڵییەوە لە نووسراوە پیرۆزەکانەوە دەزانیت کە دەتوانن لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح بتکەنە دانا بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری.


نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن،


دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت. با شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت، بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات.


سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە، هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە.


کەوتمە بەرپێی تاکو کڕنۆشی بۆ ببەم. بەڵام پێی گوتم: «وا مەکە! منیش لەگەڵ تۆ و خوشک و برایانت بەندەی هاوکارم، ئەوانەی پابەندن بە شایەتییان بۆ عیسا. کڕنۆش بۆ خودا ببە! چونکە ئەو ڕۆحەی کە سروشی بە پێغەمبەرەکان داوە، هەر ئەو شایەتی بۆ مەسیح دەدات.»


هەروەها پەیامی پێغەمبەرانمان هەیە کە بە تەواوی پشتی پێ دەبەسترێت، چاک دەکەن کە گرنگی پێ بدەن، هەروەک چۆن گرنگی بەو چرایە دەدەن کە لە شوێنێکی تاریکدا دەدرەوشێتەوە هەتا ئەو کاتەی ڕۆژ دەبێتەوە و ئەستێرەی بەیان لە دڵتاندا هەڵدێت.


بریا برای من بووای، شیرەخۆری مەمکی دایکم! ئەوا لە دەرەوە تووشت دەهاتم و ماچم دەکردیت، بەبێ ئەوەی ڕیسوا بم.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite