Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گۆرانی گۆرانییەکان 8:10 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 من شوورام و مەمکەکانم وەک قوللەن، بەم جۆرە لە چاوەکانی پەسەندی بەدی دەکەم.

Gade chapit la Kopi




گۆرانی گۆرانییەکان 8:10
15 Referans Kwoze  

فریشتەکە پێی گوت: «مەترسە مریەم، چونکە لەلای خودا ڕەزامەندیت بەدەستهێنا.


وەک ڕووەکی کێڵگە من خزمەتم کردیت بۆ ئەوەی پێ بگەیت، ئیتر گەشەت کرد و گەورە بوویت و گەیشتیت بە تەمەنی هەرزەکاری. مەمکەکانت بناغەیان دانا و مووی لەشت درێژبوو، ئەو کاتە تۆ ڕووتوقووت بوویت.


«نەوەی بێگانە شووراکانت بنیاد دەنێنەوە، پاشاکانیان خزمەتت دەکەن. هەرچەندە لە کاتی تووڕەییمدا لێم دایت، بەڵام لە کاتی ڕەزامەندیمدا بەزەییم پێتدا دێتەوە.


بەڵام بەزەیی پێمدا هاتەوە، تاکو یەکەم جار لە مندا عیسای مەسیح بەوپەڕی پشوودرێژی دەربکەوێت، وەک نموونەیەک بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەهێنن بۆ ژیانی هەتاهەتایی.


جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن، وەک جووتێک مامزن، کە لەنێو گوڵە سەوسەندا دەلەوەڕێن.


ئینجا پەسەندی و نازناوی چاک بەدەستدەهێنیت لەلای خودا و خەڵک.


بەڵام نوح لەبەرچاوی یەزدان ڕەزامەندی بەدەستهێنابوو.


ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند.


ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین.


سلێمان ڕەزەمێوێکی هەبوو لە بەعل‌هامۆن، ئەم ڕەزەمێوی دایە ڕەزەوانان، هەریەکە و لەبری بەرهەمەکەی هەزار شاقل زیوی دەدا.


گەردنت وەک قوللەی داودە بە ڕیزە بەرد بنیاد نراوە، هەزار قەڵغانی پێوە هەڵواسراوە، هەمووی قەڵغانی پاڵەوانانە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite