6 ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن کە لە شوشتن گەڕاونەتەوە، هەموویان جووتن، هیچیان بە تەنها نین.
ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن، کە تازە بڕاونەتەوە و لە شوشتن گەڕاونەتەوە، هەموویان جووتن، هیچیان بە تەنها نین.
کۆیلە بێ سوودەکەش فڕێبدەنە تاریکی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.“
دار هەنجیرێکی لەسەر ڕێگاکە بینی و چووە لای، بەڵام لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز بەر نەگریت!» دەستبەجێ دارەکە وشک بوو.
چاوەکانت لەسەر من لابدە، چونکە بەرگەی ناگرم. قژت وەک ڕانە بزنە کە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە.
گۆنات وەک لەتە هەنارە لە پشت پەچەکەتەوە.