Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




گۆرانی گۆرانییەکان 3:1 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەم بەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛ بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.

Gade chapit la Kopi




گۆرانی گۆرانییەکان 3:1
16 Referans Kwoze  

هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە،


دەرگام بۆ دڵدارەکەم کردەوە، بەڵام دڵدارەکەم بایدابووەوە و ڕۆیشتبوو. گیانم بەدوای ئەودا دەرچوو، بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. بانگم کرد، وەڵامی نەدامەوە.


ئەی خۆشەویستی گیانم، پێم بڵێ، لەکوێ مێگەلی خۆت دەڵەوەڕێنیت، کاتی نیوەڕۆش پشتیری مەڕەکانت لەکوێیە؟ بۆچی وەک پەچەکراوێک بم، لەلای مێگەلی هاوڕێیەکانت؟


ڕووتان لە یەزدان بکەن هەتا کاتی ماوە، لێی بپاڕێنەوە کە هێشتا نزیکە.


گیانم بە شەو ئارەزووت دەکات، هەروەها لە بەیانیدا ڕۆحم لە ناخمدا پەرۆشە بۆت، چونکە کاتێک حوکمەکانت لە زەوین، دانیشتووانی جیهان فێری ڕاستودروستی دەبن.


ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم، ئەگەر تووشی دڵدارەکەم بوون، ئەمەی پێ بڵێن، من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم.


ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە، بە شەویش ئارامیم نییە.


سێیەم جار پێی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟» پەترۆس دڵگران بوو، چونکە سێ جار پێی فەرموو: «منت خۆشدەوێت؟» پێی گوت: «گەورەم، تۆ هەموو شتێک دەزانیت. دەزانیت کە خۆشمدەوێیت.» عیسا پێی فەرموو: «مەڕەکانم بلەوەڕێنە.


«کۆشش بکەن تاکو لە دەرگای تەنگەوە بچنە ژوورەوە، چونکە، پێتان دەڵێم، زۆر کەس هەوڵدەدەن بچنە ژوورەوە و ناتوانن.


ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم! هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم، جێگاکەم تەڕ دەکەم.


کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن، بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتانن لە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.


ئەویش کە ئەمەی بیست خێرا هەستا و هاتە لای.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite