9 داودیش دەڵێت: ﴿با خوانەکەیان ببێتە داو و تەڵە، کۆسپ و سزا بۆیان.
9 داویدیش دهڵێت: {خوانهكهیان ببێته داو و تهڵه، كۆسپ و سزا بۆیان.
بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە، بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.
چونکە ئەگەر پابەندبوون بەو پەیامەی کە لە ڕێگەی فریشتەکانەوە گوترا، کە هەموو دەستدرێژی و سەرپێچییەک سزای دادپەروەرانەی وەرگرتووە،
«بەڵام خودا پێی فەرموو: ”ئەی گێلە، هەر ئەمشەو گیانت دەردەچێت. باشە ئەوەی کۆت کردووەتەوە، بۆ کێ دەبێت؟“
یەزدان دەفەرموێت: «ئایا من کە ژانی منداڵبوون دەهێنم، وا ناکەم منداڵ لەدایک ببێت؟ یان ئەگەر من وا دەکەم منداڵ ببێت، سکی دایک دادەخەم؟» خودای تۆ دەفەرموێت.
بەگوێرەی کردەوەکان لە ناحەزانی تووڕە دەبێت، سزای ڕەوای دوژمنانی دەدات، بە تەواوی سزای دوورگەکانیش دەدات.
چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت، بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات.
تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم، لە کاتێکدا پێیان دەخلیسکێت، چونکە ڕۆژی بەڵایان نزیک بووەتەوە و چارەنووسیان بۆیان خێرایە.»
عیسا ئاوڕی دایەوە و بە پەترۆسی فەرموو: «لەبەرچاوم لاچۆ، ئەی شەیتان! تۆ کۆسپی لەبەردەمم، چونکە بیر لە کاروبارە خوداییەکان ناکەیتەوە، بەڵکو کاروباری مرۆڤانە.»
لەبەر ئەوە ئیتر با یەکتری تاوانبار نەکەین، بەڵکو باشترە ئەم بڕیارە بدەن: کۆسپ و تەگەرە لەبەردەم خوشک یان برا دانەنرێت.
داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە و تەڵەکەی لەسەر ڕێگایە.