Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 18:19 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 خۆڵ بە سەری خۆیاندا دەکەن، بە گریان و شیوەنەوە هاوار دەکەن و دەڵێن: «”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە! ئەوەی هەموو خاوەن کەشتی دەریا بە سامانەکەی دەوڵەمەند بوون! لە کاتژمێرێکدا بەفیڕۆ چوو!

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 خۆڵیان به‌سه‌ری خۆیاندا ده‌كرد، به‌ گریان و شیوه‌نه‌وه‌ هاواریان كرد و وتیان: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره‌ مه‌زنه‌كه‌! ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن كه‌شتی ده‌ریا له‌ سامانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون! چونكه‌ له‌ كاژێرێكدا به‌ فیڕۆ چوو!

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 18:19
13 Referans Kwoze  

لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن و دەڵێن: «”ئەی شارە مەزنەکە، قوڕت بەسەر، قوڕت بەسەر! ئەی بابل، شارە بەهێزەکە! چونکە لە کاتژمێرێکدا سزادانت هات.“


یەشوعیش جلەکانی دادڕی و لەبەردەم سندوقی یەزدان بە ڕوودا کەوتە سەر زەوی و هەتا ئێوارە لەوێ مایەوە. هەروەها پیرانی نەوەی ئیسرائیل هەمان شتیان کرد و خۆڵیان بەسەر سەری خۆیاندا کرد.


دەنگیان بۆت بەرز دەکەنەوە و بە تاڵییەوە دەقیژێنن، خۆڵ دەکەن بەسەر سەری خۆیاندا و لەناو خۆڵەمێش خۆیان دەگەوزێنن.


لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکان لە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە. پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە، بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.»


کاتێک لە دوورەوە چاویان هەڵبڕی، نەدەناسرایەوە. دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، هەریەکە کەواکەی خۆی دادڕی و بەرەو ئاسمان خۆڵیان بەسەر خۆیاندا کرد.


لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن، مردن و شیوەن و قاتوقڕی. بە ئاگریش دەسووتێت، خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە.


پیاوێکی بنیامینیش لە بەرەی جەنگەوە ڕایکرد و هەر لەو ڕۆژەدا هاتە شیلۆ، جلەکانی دڕابوون و سەری تۆزاوی بوو.


لە بیست و چواری ئەم مانگەدا نەوەی ئیسرائیل کۆبوونەوە، بە ڕۆژوو و جلوبەرگی گوش و سەری تۆزاوییەوە.


تامار خۆڵەمێشی بەسەر سەری خۆیدا کرد، جلە ڕەنگاوڕەنگەکەی لەبەرخۆی دادڕی. دەستی بەسەرییەوە گرت و بە ڕێگادا دەڕۆیشت، بە دەنگی بەرز دەگریا.


دە شاخەکە و دڕندەکەی کە بینیت، ڕق لە لەشفرۆشەکە هەڵدەگرن، وێران و ڕووتی دەکەنەوە، گۆشتەکەی دەخۆن و بە ئاگر دەیسووتێنن،


بابلی شکۆمەندی شانشینەکان و جوانی شانازی بابلییەکان وەک سەدۆم و عەمۆرا دەبێت، کە لەلایەن خوداوە سەرەوژێر کرابێت.


پیرەکانی شاری سییۆن بە کپی لەسەر زەوی دادەنیشن، خۆڵ بەسەر سەریاندا دەکەن، جلوبەرگی گوش لەبەر دەکەن. پاکیزەکانی ئۆرشەلیم سەریان دادەنەوێنن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite