Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 14:18 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 ئینجا فریشتەیەکی دیکە لە قوربانگاوە هاتە دەرەوە کە دەسەڵاتی بەسەر ئاگردا هەبوو. بە دەنگێکی بەرز بە ئەوەی گوت کە داسە تیژەکەی پێبوو: «داسە تیژەکەت هەڵگرە و هێشووەکانی ڕەزی زەوی کۆبکەرەوە، چونکە ترێیەکەی پێگەیشتووە.»

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 فریشته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ قوربانگاوه‌ ده‌رچوو و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاگردا هه‌بوو. به‌ ده‌نگێكی مه‌زن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داسه‌ تیژه‌كه‌ی پێبوو دووا و وتی: “داسه‌ تیژه‌كه‌ت بنێره‌ و هێشووه‌كانی ڕه‌زی زه‌وی كۆبكه‌وه‌، چونكه‌ ترێكه‌ی پێگه‌یشتووه‌”.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 14:18
7 Referans Kwoze  

داسەکە ڕاوەشێنن، چونکە دروێنەکە پێگەیشتووە. وەرن ترێ بپڵیشێننەوە، چونکە گوشەرەکە پڕ بووە، قەڕابەکە سەرڕێژ دەبێت، چونکە خراپەیان زۆرە!»


فریشتەی چوارەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر خۆر و ڕێگە بە خۆر درابوو کە خەڵکی بە ئاگر بسووتێنێت.


بەڵام کاتێک بەرەکە پێدەگات، دەستبەجێ داسی لێ گیر دەکات، چونکە دروێنەی هاتووە.»


فریشتەیەکی دیکەش هات و لەلای قوربانگاکە وەستا، بخووردانێکی زێڕینی پێبوو. بخوورێکی زۆریشی پێدرابوو تاکو لەگەڵ نوێژی گەلی پیرۆزی خودا لەسەر ئەو قوربانگا زێڕینەی کە لەبەردەم تەختەکەیە پێشکەشی بکات.


گوێم لە دەنگێک بوو لە قوربانگاکەوە دەیگوت: «بەڵێ ئەی خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، حوکمەکانت ڕاست و دادپەروەرن.»


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite