Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




زەبوورەکان 99:8 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە، خودایەکی لێبوردە بوویت، هەرچەندە تۆ لەسەر کردەوەکانیان تۆڵەت لێ سەندنەوە.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان، تۆ وه‌ڵامت دانه‌وه‌. خوداوه‌ندێكی لێبوورده‌ بوویت و تۆڵه‌ سێنه‌ر بوویت له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان.

Gade chapit la Kopi




زەبوورەکان 99:8
16 Referans Kwoze  

بەڵام یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: «لەبەر ئەوەی متمانەتان پێ نەکردم، تاکو لەبەرچاوی گەلی ئیسرائیل من بە پیرۆز نیشان بدەن، هەر لەبەر ئەوە ئەم کۆمەڵە نابەنە ناو ئەو خاکەی پێم داون.»


بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە، درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم.


ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام. هەرچەندە کۆتایی دەهێنم بە هەموو ئەو نەتەوانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازەم کردیت، بەڵام تۆ بە تەواوی لەناو نابەم. لە سزا ناتبوورم، بە دادپەروەری تەمبێت دەکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.


تەنها شتێکم دۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوەیە: خودا مرۆڤی لەسەر بنچینەیەکی ڕاست دروستکردووە، بەڵام ئەوان دوای داهێنانی زۆر کەوتوون.»


لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام وەک خودا ستایشیان نەکرد و سوپاسیان نەکرد، بەڵکو لە بیرکردنەوەیان پووچەڵ بوون و دڵە گێلەکانیان تاریک بوو.


ئینجا سەبارەت بە ئۆرشەلیم گوتم: ”بێگومان ئیتر لێم دەترسیت و تەمبێ دەبیت!“ هەتا نشینگەکەی ڕیشەکێش نەکرێت، هەموو سزای خۆم بەسەریدا ناسەپێنم. بەڵام چالاک بوون لە گەندەڵکردنی هەموو کردەوەکانیان.»


بەڵام یەزدان بەهۆی ئێوەوە لێم هەڵچوو و گوێی لێ نەگرتم، بەڵکو یەزدان پێی فەرمووم: «بەسە! ئیتر لەبارەی ئەم بابەتەوە لەگەڵم مەدوێ.


«هارون دەچێتە پاڵ گەلەکەی، چونکە ناچێتە ناو ئەو خاکەی بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، چونکە ئێوە لەلای مێرگی مەریبا لە فەرمانم یاخی بوون.


هارونیش وەڵامی دانەوە: «ئەو گوارە زێڕانەی لە گوێی ژن و کوڕ و کچەکانتانە لێی بکەنەوە و بۆ منی بهێنن.»


خۆشەویستی نەگۆڕ دەپارێزێت بۆ هەزاران، لە تاوان و یاخیبوون و گوناه خۆشدەبێت، بەڵام تاوانباران ئەستۆپاک ناکات، بەڵکو لەسەر تاوانی باوکان سزای نەوەکان دەدات هەتا نەوەی سێیەم و چوارەم.»


بەڵام لەبەر ئەوەی بەم کارەت بوویتە هۆی ئەوەی دوژمنانی یەزدان تەواو سووکایەتی بە یەزدان بکەن، ئەوا ئەو منداڵەی بۆت لەدایک دەبێت دەمرێت.»


ئەویش بەزەییداره و لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت. زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە، هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite